کەشناسی: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

کەشناسی
کەشناسی

K24 -  هەولێر

بەشى پێشبینى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى لە وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوار شەممە (7ی شوباتی 2024) ئاسمانی هەرێمی کوردستان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و ئەگەر هەیە لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکان باران و بەفر ببارێت، بەڵام سبەی پێنجشەممە پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەشی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت و هەندێ کات بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، هەروەها ئەگەرى نمە باران لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکان و بەفربارین لە لووتکەى شاخە بەرزەکاندا هەیە، بەڵام لە سەنتەرى پارێزگاکاندا زۆربەى کاتەکان ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت.

هەر بەگوێرەی پێشبینییەکان، سبەی پینجشەممە (8ی شوبات 2024) ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتى نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى (4-6) پلە ى سیلیزى و دورستبوونى تەم لە ناوچە شاخاوییەکاندا لە کاتەکانى بەرەبەیاندا.

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسیی و بوومەلەرزەزانى پێشبینییەکانی بۆ بەرزترین پلەکانی گەرما لە سبەی پێنجشەممە بەمشێوەیە دیاریکردووە:

هەولێر ­16 پلەی سیلیزی

سلێمانی 15 پلەی سیلیزی

دهۆک 17 پلەی سیلیزی

کەرکووک 16 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە 15 پلەی سیلیزی

زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

سۆران 10 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان 20 پلەی سیلیزی

Fly Erbil Advertisment