ئاراس خۆشناو: عێراق جارێکی دیکە بەرەو سیستەمی مەرکەزی دەچێتەوە

K24 - هەولێر

پسپۆڕێکی کارگێڕی و دارایی رایگەیاند، عیراق جارێکی دیکە بەرەو سیستەمێکی مەرکەزی دەچێتەوە، لەگەڵ دەستووری فیدڕاڵی ئێمە یەکناگرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 7ـی شوباتی 2024، د. ئاراس قادر خۆشناو، مامۆستای زانکۆ پسپۆڕی کارگێڕی و دارایی، لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، کاری پلاسخارت ئەوەیە کە زۆر بەوردی چاودێری دەستووری عێراق کارەکان بە گشتی بکات. بابەتی دەستووری عێراق لە چەندین بڕگە جیاکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ناوچەکانی دیکە لەرووی شایشتە داراییەکان بەگشتی و مووچەش بەتایبەت، چونکە ماددەکانی دەستووری عێراق 12، 13، 14، 15ـی زۆر روونن، باس لەوە دەکات نابێت هیچ یاسایەک لە دژی ئەو دەستوورە بێت و نابێت بەپێی ئەو دەستوورە هیچ جیاکارییەک لەنێوان پارێزگاکانی عێراق بکرێت.

بەگوتەی ئەو پسپۆرە: "هەڵینجانی لەسەر خودی ئەو رێککەوتنانەی عێراق کراوە کە بەم دواییانە بەتاتیبەت رێککەوتنی هاوپەیمانی یەکێتی نێودەوڵەتی، هەروەها پێکهێنانی حکومەتی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاکو رێککەوتنە یەک بە دوا یەکەکانی دواتر تا دەگات بە یاسای بودجە، بەڵام ئەو بانگەشیەی کە بەمدواییانە کراوە بەناوی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە "انفاق فعلی" هەژمار بکرێت. ئەمە لە هیچ کۆمەڵگایەکی جیهان نییە".

ئاراس قادر گوتیشی: "ئەگەر بە وردی سەیری گوتەکانی پلاسخارت بکەین، تەنیا مووچە ناڵیت بەڵکو دەڵێت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەوەش پێویستی بە رێککەوتنێکی گشتگیر و بەردەوام هەیە. لای ئێمە پاشگەزبوونەوەیەکی دیار و بەرچاو روون هەیە، لەلایەن حزبەسیاسییەکانی عێراقی و لە خودی سیستەمی عێراقی".

راشیگەیاند، عێراق جارێکی دیکە بەرەو سیستەمی مەرکەزی دەچێتەوە، ئێمەش دەستوورێکی فیدڕاڵیمان هەیە یەکناگرێتەوە هەر بۆیە گفتوگۆکان بەردەمی دەبێت.

Fly Erbil Advertisment