ئیبراهیم شه‌ره‌فانی: كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر به‌غدا پێی ناوه‌ته قۆناغی به‌نێوده‌وڵه‌تیبوون
K24 - هەولێر:
راوێژكارێك له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵێكی كارا و كاریگه‌ری له دروستبوونی هاتنه‌ئارای قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی شوباتی 2024) ئیبراهیم شه‌ره‌فانی، راوێژكار له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كه له لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌د له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت رایگه‌یاند، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له سه‌ره‌تاوه واته له 1991ـوه رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بوو له دروستكردن و هێنانه‌ئارای قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له 2003 و 2005ـدا بووه په‌یوه‌ندییه‌كی سیاسی، ده‌ستووری و فیدڕاڵی، واته له قۆناغی دیفاكتۆ پێی نایه قۆناغی دانپێنانی ده‌ستووری.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دوای 2005ـوه له‌گه‌ڵ به‌غدا، له هه‌ندێك كاتدا وه‌ك خۆی كه له ده‌ستووردا هاتووه، مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نه‌كراوه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه بووه و چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه.
روونیشیكرده‌وه، گرنگیپێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌رێمی كوردستان و گه‌یاندنی ئازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق له رێگه‌ی جنین پلاسخارته‌وه بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی ئاساییشی نێوده‌وڵه‌تی، قۆناغێكی نوێیه له لۆكاڵیبوونی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بهنێودهوڵهتیكردنیان.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، راپۆرته‌كه‌ی پلاسخارت سه‌باره‌ت به ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر گرنگیپێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌رێمی كوردستان و په‌یامێكیشه بۆ حكومه‌تی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ندی ده‌ستوور بێت و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌روه‌ها گوتیشی، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كارنامه‌كه‌یدا كه سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له په‌رله‌مانی كوردستان خوێندییه‌وه، جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌ندروست له‌گه‌ڵ به‌غدا كرده‌وه، به‌مه‌ش روون ده‌بێته‌وه كابینه‌ی نۆیه‌م گوزارشت له قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، په‌یامه‌كه‌ی پلاسخارت دوو لایه‌ن یان دوو په‌یام بوو، یه‌كێكیان بۆ به‌غدا و ئه‌ویدیكه بۆ هه‌ولێر، ئه‌گه‌ریش هه‌ردوولا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بوون، ئه‌و كات كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌نا ده‌باته به‌ر رێكاری دیكه كه ره‌نگه په‌یوه‌ندییان به باری ئاسایش و سه‌قامگیری عێراقه‌وه هه‌بێت.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، له عێراق دوو ئاراسته هه‌یه، یه‌كێكیان مه‌به‌ستییه‌تی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌ویدیكه‌یان ناخوازێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن، كه ئه‌م ئاراسته‌یه‌ش نوێنه‌رایه‌تی خواست و سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ده‌كات.
رۆژی سێشه‌ممه 6ـی شوباتی 2023، جنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، لەمیانەی وتارێکدا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش رایگەیاند، هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکان لە ناوچەکە واقیعێکی ناخۆشی دروستکردەوە، ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن ئەوا هەوڵی جددی عێراق بۆ ئەوەی لە رابردوو کردووەیەتی بۆ ئاشتی و سەقامگیری شکست پێدەهێنێت.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، گوتیشی: شۆک بووین بەو هێرشە مووشەکیانەی کە چەند هەفتەیەک پێش ئێستا ئێران کردیە سەر هەولێر، کە خەڵکێکی زۆر تێیدا کوژران، لە نێویشیاندا کچێکی بچووک هەبوو، عێراقیش بە شێوەکەی توند سەرکۆنەی ئەو کارەی کردووە.
لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەدا، دەبێت کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت و دەبێت هەرچی زووە مووچە بۆ هاووڵاتییانی هەرێم بنێردرێت.