سوید سەلوان مۆمیکا دەردەکات

K24 - هەولێر
داداگی کۆچی سوید تانەی سەلوان مۆمیکای بۆ مانەوە لەو وڵاتە رەتکردەوە و بڕیاری دەرکردن و لێسەندنەوەی مافی پەنابەریی دا.
رادیۆی فەرمی سوید بڵاویکردەوە، دادگای کۆچی سوید تانەی سەلوان مۆمیکا ئەو پەنابەرە عێراقییەی دووجار کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ـی سووتاند بۆ مانەوەی لەو وڵاتە رەتکردووەتەوە و، بڕیاری دەرکردنی ناوبراوی پەسەندکرد و مافی پەنابەرێتیشی لێسەندەوە.
سەلوان مۆمیکا ساڵی رابردوو دووجار کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ـی لە شوێنە گیشتییەکانی سوید سووتاند؛ ئەوەش ناڕەزایەتیی فراوانی لەناوخۆی ئەو وڵاتە و لەسەرئاستی نێودەوڵەتیش لێکەوتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دادگەی کۆچی سوید بڕیاری دەرکردنی سەلوانی لەوڵاتەکەدا.
ئەم بڕیارەی سوید دوای ئەوە هات چەندین وڵاتی ئیسلامی رەخنەیان لەو وڵاتە گرت، کە هیچ رێگرییەک لە هەڵسوکەتەکانی سەلوان مۆمیکا ناکات بۆ بێرێزیکردن بە پیرۆزییەکانی موسڵمانان و سووتاندنی کۆپییەک لە قورئان، کە دووبارە کردنەوەی ئەو کارەی کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە لەلایەن موسڵمانانەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندی و بەرژەوەندییەکانی سوید دروست کرد لە وڵاتە ئیسلامییەکان.