رۆژنامەنووسێکی کەناڵی فەڵەستین کوژرا

K24 - هەولێر
نووسینگەی راگەیاندنی حکومی لە غەززە رایگەیاند، لە سەرەتایی شەڕی غەززەوە تاوەکو ئێستا، 124 رۆژنامەنووس بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون، دواترینیشیان "نافیز عەبد ئەلجەواد" بوو کە بە بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە کوژراوە.
دوێنێ رۆژنامەنوسی کەناڵی فەڵەستین "نافیز عەبد ئەلجەواد" و کوڕەکەی بەهۆی هێرشێکی ئیسرائیلەوە لە دێر بەلح کوژران.
لە ماوەی 30 ساڵی رابردوودا، زۆرترین رۆژنامەنووس کە لەیەک شەڕدا کوژرابن، لەو شەڕەی نێوان ئیسرائیل و حەماس بووە لە کەرتی غەززە.
رۆژی پێنجشەممە، شەڕ لە کەرتی غەززە چووە مانگی پێنجەمەوە، لە کاتێکدا بۆردومانەکانی ئیسرائیل بۆ ناوچە جیاوازەکانی کەرتی غەززە بەردەوامە.