ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە 27 هەزار و 800 کەسی تێپەڕاند

K24 – هەولێر:
تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە لە غەززە گەیشتە 27 هەزار و 840 کەس، هەروەها 67 هەزار و 317 کەسی دیکەش برینداربوونە.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل، تەنیا لە 24 کاتژمێری رابردوو 130 کەس لە کەرتی غەززە کوژراون.
تەندروستی فەڵەستین، باسی لەوەشکرد، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە گەیشتە 27 هەزار و 840 کەس، هەروەها 67 هەزار و 317 کەسی دیکەش برینداربوونە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکاش، لە سەردانەکەی بۆ ئیسرائیل نیگەرانی خۆی سەبارەت بە زۆری ژمارەی قوربانییان لە غەززە دەربڕی و داوایکرد، ئەوەی پێویستە ئەنجامبدرێت بۆ کەمکردنەوەی ژمارەی قوربانییانی خەڵکی سڤیل لە کەرتی غەززە.
هەروەها بلینکن دڵنیاییدا لە پشتیوانیکردنی ئەمەریکا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین وەک باشترین رێگا بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئاشیشی بەردەوام بۆ ئیسرائیلییەکان و فەڵەستینییەکان.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
ئیسرائیل بەڵێنی نەهێشتنی حەماسی داوە، بۆیە لە 27ـی ئۆکتۆبەرەوە هێرشێکی زەمینی بەرفراوانی ئەنجامداوە، لە ئەنجامی هیڕشە بەردەوامەکانیشی بۆ سەر کەرتی غەززە 27 هەزار و 585 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.