ڤۆڵكه‌ر تورك: رووخاندنی باڵه‌خانه‌كانی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه تاوانی جه‌نگه
K24 – هەولێر:
كۆمیسیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه به‌وه ده‌كات وێرانكردن و رووخاندنی باڵه‌خانه‌كانی غه‌ززه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، نایاساییه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی تاوانه‌كانی جه‌نگ.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) ڤۆڵكه‌ر تورك، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند، وێرانكارییه به‌رفراوانه‌كانی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه و رووخاندنی باڵه‌خانه‌كان، ته‌واو نایاساییه و پێشێلكارییه‌كی ترسناكی رێككه‌وتنه‌كانی جنێفه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی "تاوانه‌كانی جه‌نگ".
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێس ئاشكرای كرد ئیسرائیل به قووڵایی یه‌ك كیلۆمه‌تر ده‌ستیكردووه به رووخاندنی باڵه‌خانه‌كانی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل به ئامانجی دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی دابڕاو.
رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل، زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش دەستبەسەرکران کە تاكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
ئیسرائیل بەڵێنی نەهێشتنی حەماسی داوە، بۆیە لە 27ـی ئۆکتۆبەرەوە هێرشێکی زەمینی بەرفراوانی ئەنجامداوە، لە ئەنجامی هیڕشە بەردەوامەکانیشی بۆ سەر کەرتی غەززە تا ئێستا 27 هەزار و 840 کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرینەیان ژن و منداڵن و زیاتر له 67 هه‌زاری دیكه‌یش بریندار بوونه.