جوتیار عادل: كابینه‌ی نۆیه‌م له پڕۆژه‌كاندا ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌كانی داهاتووی كردووه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ئاماژه به‌وه ده‌كات، قووڵایی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئێستا له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ئه‌وروپی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. ده‌شڵێت، پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌چاوی به‌رژه‌وه‌ندی و نه‌وه‌كانی داهاتووی كردووه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) جوتیار عادل، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خودی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا سه‌ره‌ڕای ئاڵنگاری و سه‌ختییه‌كان، به‌ڵام توانییان خۆڕاگرانه رووبه‌ڕووی هه‌موو بارودۆخه‌كان ببنه‌وه و له پێشكه‌شكردن و ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كان كۆڵ نه‌ده‌ن.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به‌شێكی زۆری پڕۆژه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك هه‌ر پڕۆژه‌ی كاتی و هه‌نووكه‌یین، به‌ڵام ره‌چاوی ئایینده و نه‌وه‌كانی داهاتووش كراوه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجی كابینه‌ی نۆیه‌م بریتی بوو له دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی ئاسایش، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م چوارچێوه‌یه‌دا پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌بێ بوونی مه‌ترسی ئه‌نجام بدرێن.
جوتیار عادل سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ندێك لایه‌ن و هه‌ندێك ئه‌جێندا هه‌یه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار ده‌كه‌ن بۆ تێكدانی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان نه‌هێشتنی به‌های سه‌قامگیری ئه‌منی، كه هه‌رێمی كوردستان پێ ده‌ناسرێته‌وه.
هاوكات گوتیشی، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین رێكاری گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ خۆی رابكشێت. روونیشیكرده‌وه، بهدیجاڵتكردنی سیسته‌می بانكی و پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من یه‌كێكن له‌و هۆكار و ئامرازانه‌ی كه ده‌توانن وه‌به‌رهێنه‌ری زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان رابكێشن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌تایبه‌تی وڵاتانی دراوسێ درێژ كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له سه‌قامگیری هه‌رێم و ناوچه‌كه بكه‌ن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه قووڵایی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئێستا له وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی و وڵاتانی ئه‌وروپی ره‌نگی داوه‌ته‌وه. دووپاتیشیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌م كار ده‌كات بۆ هه‌مه‌چه‌شنكردنی داهاته‌كان وه‌ك ئاڵته‌رناتیڤی نه‌وت.