نیویۆرك.. شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتان ده‌كات
K24 – هەولێر:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 8ـی شوباتی 2024) شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد كه ده‌نیس فرانسیس، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و تۆلیا ئه‌كسۆن، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رپه‌رشتییان كرد.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له چوارچێوه‌ی گوێگرتنی په‌رله‌مانه‌كان بوو بۆ گفتوگۆكردنی "پێداویستییه‌كان بۆ ئایینده‌یه‌كی ئاشتی". ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وڵاتانی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
رۆژی سێشه‌ممه 6ـی شوباتی 2024، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆ به‌شداریكردنی له كۆبوونه‌وه‌كه، گه‌یشته باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆرك له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ واته رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 8 و 9ـی شوبات به‌رده‌وام ده‌بێت.