كیم جۆنگ ئون: بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین و ئاراسته‌ی مێژوو ده‌گۆڕین

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایده‌گه‌یه‌نێت، بیونگیانگ دوو دڵ نییه له‌وه‌ی كۆریا باشوور له‌ناو ده‌بات، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن زلهێزانه‌وه هێرش بكرێته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، "سه‌رباری گردبوونه‌ی زلهێزانی جیهان له دژی ئێمه، ئه‌گه‌ر دووژمن رێگه‌ی به‌خۆیدا و توانی هێرش بكاته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌مان، ئه‌وا بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ده‌ین و به‌هۆیه‌وه ئاراسته‌ی مێژوو ده‌گۆڕین".
سه‌رۆكی كۆریای باكوور هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاشتی شتێک نییە لە ڕێگەی دانوستانەوە ده‌ستبكه‌وێت.
هه‌ینی رابردوو 2ـی شوباتی 2024 كۆریای باكوور ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی له جۆری كرووزی له كه‌ناراوه‌كانی رۆژئاوای وڵاته‌كه‌ی وه‌ك هه‌نگاوێكی تاقیكاری هه‌ڵدا.
سیئۆل زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پیونگیانگ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه كۆریای باكوور ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی هه‌ڵدراون، جۆری كرووزن و خاوه‌نی توانای ئه‌تۆمین.
بەرپرسان و شرۆڤەکارانیش دەڵێن، ئەگەری زۆرە حکومەتی پیۆنگ یانگ بەردەوام بێت، دوای بەدەستهێنانی سەرکەوتنی گەورە لە پەرەپێدانی مووشەکی بالیستی و پتەوکردنی هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا و وازهێنان لە ئامانجی دەیان ساڵەی یەکگرتنەوەی ئاشتیانە لەگەڵ کۆریای باشوور.