تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا پێویستی به به‌هێزكردنی سنووره‌كانی و پشتبه‌ستن به وزه‌ی خۆی هه‌یه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی كۆمارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵ، ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌مه‌ریكا پێویستی به به‌هێزكردنی سنووره‌كانی و پشتبه‌ستن به وزه‌ی خۆی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 9ـی شوباتی 2024) دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له گوتارێكدا كه له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ویلایه‌تی نیڤادا پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند، به پێویستی ده‌زانێت سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌هێز بكرێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، پێویستی به‌هێزكردنی سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رێگریكردنه له‌و په‌نابه‌رانه‌ی به‌شێوه‌ی نایاسایی روو ده‌كه‌نه وڵاته‌كه‌یان.
هاوكات روونیكرده‌وه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی له توندكردن و پارێزگاریكردن و به‌هێزكردنی سنووره‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بۆ رێگه‌گرتنه له په‌نابه‌رانی نایاسایی كه به گوته‌ی ئه‌و رێژه‌ی تاوان له ئه‌مه‌ریكا زیاد ده‌كه‌ن.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش ئامانجی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ خۆشگوزه‌رانترین وڵاتی جیهان. جه‌ختیشی كرده‌وه كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشت به وزه‌ی خۆیان ببه‌ستن، چونكه خاوه‌نی نه‌وتێكی زۆرن و پێویست ناكات سووته‌مه‌نی له وڵاتان بكڕن.