بایدن به‌هه‌ڵه عه‌بدولفه‌تاح سیسی به سه‌رۆكی مه‌كسیك ناوده‌بات
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی زمان ده‌كات و ناوی سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكی مه‌كسیك ده‌بات، ئه‌مه‌ش دووباره ده‌بێته‌وه بابه‌تی سه‌ره‌كی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و رۆژئاوا.
جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی گوتارێكدا سه‌باره‌ت به گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە و کردنەوەی دەروازەی رەفەح رایگه‌یاند "وەک دەزانن لە سەرەتادا (سیسی) سەرۆکی مەکسیک نەیویست ده‌روازه‌كان بکاتەوە بۆ ئەوەی رێگە بە هاتنە ژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بدات، من قسەم لەگەڵ کرد و باوه‌ڕم پێهێنا دەروازەکان بکاتەوە".
بایدن له گوتاره‌كه‌یدا عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسری به سه‌رۆكی مه‌كسیك ناوبرد، ئه‌مه له كاتێكدا چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له‌و لێدوانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی رایگه‌یاندبوو "مێشكم له‌سه‌ره‌خۆمه و یادگه‌م باشه".
بایدن پێش چەند رۆژێک بە هەڵە لە بری ناوهێنانی ئەنگێلا مێرکڵی راوێژكاری پێشووی ئه‌ڵمانیا باسی لە هێلموت کۆڵ، راوێژکاری پێشووتری ئەڵمانیا كرد کە زیاتر لە حەوت ساڵە كۆچی دوایی كردووه.
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی بایدن، دوای چەند رۆژێک لە هەڵەیەکی دیکەی دێت، کە لە بری ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئێستای فەرەنسا، باسی فرانسۆ میتران، سەرۆکی کۆچکردووی فەرەنسای کرد لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی لوتکەی گرووپی حەوت لە مانگی حوزەیرانی 2021، لە کاتێکدا فرانسۆ میتران لە ساڵی 1996 کۆچی دوایی کردووە.
دووبارەبوونەوەی چەندین جارەی هەڵەکردنی بایدن لەکاتی قسەکردنی بۆ رۆژنامەنووسان یان پێشکەشکردنی گوتاردا، بووەتە هۆی ئەوەی گومان لە توانای بایدن بکرێت بۆ خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لەلایەن دیموکراتەکانەوە و ئەویش تا ئێستا سوورە لە سەر ئەو بڕیارەی.
جۆ بایدن دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ، تەمەنی دەبێتە 82 ساڵ، لە ئێستاوە بەتەمەنترین سەرۆکی ئەمەریکایە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، بەڵام بایدن باس لە دەستکەوتی یاسادانان و سەرکەوتی زۆری لە بوارەکانی ئابووری و سیاسیی‌دا دەکات کە پێی وایە دەبێتە جێی سەرنجی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ راکێشانی دەنگدەران، بە تایبەتی کە ترەمپیش تەمەنی 76 ساڵە و گەنج نییە.
بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بەڕێوەبچێت و تائێستا هەریەکە لە جۆ بایدن و دۆناڵد ترەمپ و ژمارەیەک کەسایەتی دیکەی ئەمەریکا خۆیان کاندیدکردووە.