به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران: ته‌نیا له مانگی رابردوودا 100 هه‌زار گه‌شتیار روویان له ناوچه‌كه كردووه

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماره‌كانی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سۆران زۆر دڵخۆشكه‌رن و گوتیشی:" ساڵی رابردوو چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سۆران بونیاتنراون".
دكتۆر فه‌یسه‌ڵ سادق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، ته‌نیا له مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو، 100 هه‌زار گه‌شتیاری زستانه هاتوونه‌ته سۆران، كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌رێنی بۆسه‌ر كه‌رتی گشتی له ناوچه‌كه ده‌بێت.
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره ده‌شڵێت، ساڵی رابردوو چه‌ندین پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری له سۆران بونیانراون.
پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سۆران رایگه‌یاندبوو، رێژه‌ی گه‌شتیاران له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران به‌رده‌وام له هه‌ڵكشاندایه.
پێشتریش ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار رایگه‌یاندبوو، له ژێر رۆشنایی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێنماییه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌درێت.