پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێ کردنی هێرشەکانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

K24 - هەولێر
بڕیارە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، 10ـی شوباتی 2024، بۆ گفتوگۆکردن دەبارەی هێرش و پێشێلکارییەکانی سەر سەروەری عێراق لەلایەن وڵاتانی دیکەوە کۆببێتەوە. بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕیارە کۆبوونەوەکە کاتژمێر 5ـی ئێوارە دەستپێبکات.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەسەرەتایی ئەم مانگەوە ئەمەریکا دووجار خاکی عێراقی بۆردوومانکردووە، جارێک لەقائیم و عەکاشات و جارێکی دیکەش لەناوەندی پارێزگای بەغدا.
لەلایەکی دیکەوە پەرلەمانی عێراق مانگی یەکی ساڵی 2020 بەکۆی دەنگ بڕیاری چونەدەرەوەی هێزە بیانییەکانی دەرکردووە.
فهرماندهیی ناوهندی سوپای ئهمهریكا (سێنتكۆم)، هەفتەی رابردوو، 8ـی شوباتی 2024، رایگەیاند، هێرشێكمان له وهڵامی ئهو هێرشانه دهكرێنه سهر هێزهكانمان له بهغدا، ئهنجامدا.
راشیگهیاند، فهرماندهیهكی حزبوڵڵامان كرده ئامانج كه بهشداربووه له بهئامانجگرتنی و پلاندانان بۆ هێرشكردنهسهر هێزهكانمان له ناوچهكهدا. ئهوهشی خستهڕوو، "ئهمهریكا بهردهوام دهبێت بۆ ههنگاوی پێویست بۆ پاراستنی هێزهكانمان".
پێدەچێت هێرشە بەردەوامەکانی میلیشیاکانی نزیک لەئێران بۆسەر پێگەکانی ئەمەریکا لەعێراق و سووریا، پەتی سەبری واشنتنی پچڕاندبێت، لەبەرئەوەی ئەمجارە راستەوخۆ سەرکردەیەکی حیزبوڵڵای عێراقی کوشتووە کە بەرپرسیاربووە لەهێزی مووشەکی و درۆنی ئەو گروپە.
بەهۆی هێرشە درۆنی بۆ سەر بنکەی تاوەر-22، سێ سەربازی ئەمەریکی کوژراون و لانیکەم زیاتر لە 40 سەربازی دیکەش برینداربوون، کە هەشتیان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە رەوانەی دەرەوەی ئوردن کراون.
هێرشهكان بۆ سهر بنكه و بارهگای گرووپ و میلیشیا چهكدارهكان له عێراق و سووریا، پێناچێت یهكهم و دوایین هێرشی ئەمەریکا بێت، بۆیه پێشبینی دهكرێت زنجیرهیهك هێرشی دیكهی بهدوادابێت و دۆخی ناوچهكه بهرهو ئاقارێكی نادیار ببات.
دوێنێ هەینی، 9ـی شوباتی 2024، لە بەیاننامەیەکدا مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق رایگەیاند، دەرفەتی زۆرمان دا بە داگیرکەر کە لە خاکەکەمان بمێنێتەوە و خاکمان بپارێزێت، بەڵام نەیتوانی ئەو دەرفەتانەی کە پێی دراوە بەدەستی بهێنێت، ئەوەش بۆ گەلی عێراق ئاشکرابووە کە دوژمن تیرۆر کردن و تاوانەکانیان زیادی کردووە، هەروەها دەرفەتی چەند رۆژی رابردوو لە راگرتنى هێرشەکان سەلماندى دوژمنی داگیرکەر دەستبەرداری خراپەکاری و خیانەتەکەی نابێت، یاسا و رێساکانی بەتەواوی پێشێلکردووە، هیچ بەرپرسیارێتییەک بەرامبەر بە گەل و وڵات هەڵناگرێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرەی مقاوەمە دەڵێت: "دوژمن جگە لە زمانی چەک لە هیچی تر تێناگات و ئەمەش بە روونی دەرکەوتووە".
مقاوەمەى ئیسلامى لە عێراق راشیگەیاند: "لە پێناو خزمەتکردنی بەرژەوەندی گەلەکەمان و پرسەکانی میللەتەکەمان، داوا لە برا جیهادییەکانمان دەکەین بۆ رووبەڕبوونەوەى دووژمن بێنە بەرەى بەرخودان و بڕیار بدەن بە شێوەیەکی کاریگەر بەشداری بکەن لە دەرکردنی داگیرکەر".
هەرچەند ئۆپراسیۆنەکانیان بۆسەر بنکەکانی ئەمەریکا لەمانگی رابردووەوە راگرتووە، بەڵام حزبوڵڵای عێراق یەکێکە لەدژبەرە سەرسەختەکانی ئەمەریکا، پێشبینیش دەکرێت کوژرانی ئەو دووسەرکردەیەی گروپە چەکدارەن ئاڵۆزییەکانی عێراق بباتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
لە 07ـی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە، گرووپەکانی نزیک لە ئێران زیاتر لە 160 جار بنکەکانی ئەمەریکایان لە عێراق و سووریا بۆردوومانکردووە، بەڵام لە هیچ یەکێک لەو هێرشانە سەربازی ئەمەریکی نەکوژراون. بۆیە چاوەڕوان دەکرێت کوژرانی ئەو سەربازە ئەمەریکییانە، ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بباتە قۆناغێکی نوێیەوە.