دابەشکردنی پۆستی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق تا رادەیەکی زۆر بەپێی داب و نەریتی خێڵەکی بووە

K24 - هەولێر

هەرچەندە لە ساڵی 2013ەوە هیچ هەڵبژاردنێکی ناوخۆیی لە عێراق ئەنجام نەدراوە، بەڵام پارێزگارەکان بەبێ چاودێری جەماوەری دەسەڵاتەکانیان بەکارهێناوە.

بە گوتەی چاودێرانی ناوخۆیی، هەندێک لە پارێزگارەکان سەرکەوتوو بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکانی شارەوانی و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ژێرخانی، بە پێچەوانە هەندێکی دیکە پێشکەوتنیان لە کارەکانیاندا بەدەست نەهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ساڵی 2019ەوە بەهۆی خۆپیشاندانی تشرینییەکان هەڵوەشێنرانەوە، کە بە "بازنەی زیادەڕۆیی لە گەندەڵی" دادەنرا.

ئەمجارە چەند گرفتێکی دیکە سەریان هەڵداوە، کە پەیوەندی بە چۆنیەتی دابەشکردنی پۆستەکانەوە هەیە ئەویش دابەشکردنی پۆستەکانە بە گوێرەی مەزهەبەکان "تائیفی" بەتایبەت لە پارێزگا تێکەڵەکان، یان دابەشکردنیانە بەپێی کێش و بەپێی ژمارەی کورسییەکان.

سەرنجڕاکێشترین بابەت لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا ئەوەیە کە شێوازی دابەشکردنی پۆستەکان تا رادەیەکی زۆر بەپێی داب و نەریتی خێڵەکی بووە.

ھێزە شیعەکان لە ھەندێک پارێزگای تێکەڵاودا رێککەوتنیان لەسەر یەکگرتن لەدژی ھێزە سوننەکان بۆ دەستبەسەرداگرتنی پۆستی پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا کردووە، وەک ئەوەی لە نەینەوا و سەڵاحەدین روویدا، بەڵام یەکلاییکردنەوەکە لە پارێزگای بەغدا لە نێوان هێزە شیعەکان و هێزە سوننەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعە بووە.

ئەگەر پڕۆسەکە لە پارێزگاکانی  وەک نەینەوا، سەڵاحەددین، دیالە روویدابێت، ئەوە لە پارێزگایەکی تێکەڵاوی وەک کەرکووک، هێشتا ناکۆکی لە نێوان عەرەب و کورد و تورکماندا هەیە، بەتایبەتی دوای ئەوەی کورد ویستی رێکبکەوێت بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار نەچێتەوە بەردەستی پێکهاتەی عەرەبەکان کو لەگەڵ تورکمانەکان رێککەتوون.

 

سەرچاوە/ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت

Fly Erbil Advertisment