سیروان رۆژبه‌یانی بۆ كوردستان24: سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام فه‌رمانیكردووه له خزمه‌تی پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا دابین

K24 - هەولێر:
دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی وه‌ك جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا، سیروان رۆژبەیانی سوپاسی سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌خشینی ئه‌و متمانه ده‌كات و به كوردستان24ـی راگه‌یاند، سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وام فه‌رمانیكردووه له خزمه‌تی پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا دابین.
رۆژبه‌یانی راشیگه‌یاند، پێشتریش خزمه‌تێكی ته‌واوی پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وامان كردووه، له داهاتووشدا به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو قه‌زا و ناحییه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك هه‌میشه چۆن ده‌رگامان بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كان واڵابووه، له‌مه‌ودواش هه‌ر واڵا ده‌بێت.
سیروان رۆژبه‌یانی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ینه‌وا ده‌پارێزین و جێی متمانه‌ی هه‌موو ده‌نگده‌رانمان ده‌بین.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "په‌یامی ئێمه پێكه‌وه ژیان و خزمه‌تكردنه، وه‌ك یه‌ك تیم هاوكاری یهكتردهبین، تاكو نه‌ینه‌وا به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین".
ئەنجوومەنی نوێی پارێزگای نەینەوا بۆ سێیەمجارە لە دوای هەڵبژاردنی کۆدەبێتەوە، دواجار ئەمڕۆ توانی هەردوو جێگرەکەی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژێردرێن و سیروان رۆژبەیانی لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان زۆرینەی دەنگ بە جێگری یەکەمی پارێزگاری نەینەوا هەڵبژدرا.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (10ی شوباتی 2024)ی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بەشداریی و ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەکەدا کێشە لە نێوان لیستی نەینەوا موەحد و هاوپەیمانانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە سەر جێگری دووەم پارێزگار دروستبوو، بەڵام عومەر نامق موللا لە هاوپەیمانەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی توانی جێگری دووەمی پارێزگار بەدەست بهێنێت.
خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەدەر لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە (18ی کانوونی دووەمی 2023)، هەروەها لە 28ـی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو)، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نەینەوای راگه‌یاند، كه كۆی گشتی ده‌نگه‌كان بریتی بوو له 906 هه‌زار و 294 ده‌نگ و به‌سه‌ر 29 كورسیدا دابه‌شبوون و 19 كورسی بۆ پیاوان و حه‌وت كورسی بۆ ئافره‌تان و سێ كورسیش بۆ كۆتای پێكهاته‌كان ده‌بێت، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی چوار کورسی بەدەست بهێنێت و یەکەمجارە جێگری یەکەمی پارێزگار وەردەگرێت.
لەدوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، پێشتووتر ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە رۆژانی 5 و 8ی ئەم مانگە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی جێگرانی پارێزگاری نەینەوا، بەڵام بەهۆی ناکۆکی فراکسیۆنەکان هەردووجارەکە کۆبوونەوەکە دواخرا.