بایدن و شۆڵز لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە

K24 - هەولێر:
سەرۆکی ئەمه‌ریکا و راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆشکی سپی کۆبوونەوە و هەردوولا دووپاتیانکردەوە، چارەسەری دوو دەوڵەت تاكە رێگەی دەستەبەرکردنی ئاشتییە لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەکان.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمه‌ریکا لە کۆشکی سپی پێشوازی لە ئۆلاف شۆڵز راوێژکاری ئەڵمانیا کرد، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی و دۆخی مرۆیی غەززە بەتایبەتی دەربڕی.
راشیگەیاند، رێگە چارەی کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ئاشتی، چارەسەری دوو دەوڵەتە.
ئۆلاف شۆڵز دووپاتیکردەوە، چاویان لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و بە تایبەتیش چارەسەری دوو دەوڵەت، چونکە تاکە رێگەی دەستەبەرکردنی ئاشتییە لە نێوان ئیسرائیلی و فەڵەستینییەکان.
به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جه‌نگی غه‌ززه و هێرشی چه‌كداره حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن بۆسه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له ده‌ریای سوور، مه‌ترسی فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كان له عێراق، لوبنان و سووریا ده‌كرێت.
وێڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ی عێراقی و سوپای ئه‌مه‌ریكا، دۆخه‌كه‌ی ئاڵۆزتركردووه و چه‌ندین ئه‌گه‌ر و مه‌ترسی و پێشهات له‌لایه‌ن شرۆڤه‌كارانی سیاسییه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو.
به‌هۆی جه‌نگی غه‌ززه تاكو ئێستا زیاتر له 28 هه‌زار فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه كوژراون، جیا له‌وه‌ش به هه‌زاران ئیسرائیلی له ریزی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی به‌هۆی ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كوژراون.