ئانۆ جه‌وهه‌ر: ده‌ستبردن بۆ پێكه‌وه‌ژیان هێڵی سووره له كوردستان

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆڕابی مه‌سیحی ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێر و داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان كردووه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) ئانۆ جه‌وهه‌ر، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆڕابی مه‌سیحی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندووه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له پارێزگاری هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر و داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان كردووه سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر گۆڕستانی مه‌سیحییه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئانۆ جه‌وهه‌ر ده‌شڵێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه كارێكی نه‌شیاوی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌یه دژ به مردووی باوه‌ڕدارانی مه‌سیحی له یه‌كێك گۆڕستانه‌كانیان.
ئانۆ جه‌وهه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه "نه‌فام" و هاوشێوه‌كانی قسه‌ی كردووه، كه ده‌یانه‌وێ له رێگه‌ی ره‌فتاری نه‌شیاویانه‌وه خۆیان بناسێنن و "به‌داخه‌وه بووه‌ته نه‌ریتێك له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌فسنزم به ئامانجی خۆده‌رخستنیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا و پێویست ده‌كات سنوورێك بۆ ئه‌و ره‌فتارانه‌یان دابنرێت".
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، هه‌ر دوای ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێره‌وه په‌یوه‌ندی پێوه كراوه و پێی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سه‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه و ده‌یده‌نه دادگا بۆ ئه‌وه‌ی به یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی حامۆڕابی مه‌سیحی جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، لە کوردستان لێبوردەیی نییە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت پێکەوەژیان و لێبوردەیی تێکبدەن. دووپاتیشیكردهووه‌ته‌وه، ده‌ستبردن پێكه‌وه‌ژیان هێڵی سووره له كوردستان.