دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: په‌یامی هه‌رێمی كوردستان‌مان له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئێران گه‌یانده یه‌كێتیی ئه‌وروپا
K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، په‌یامی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر گه‌یاندووه‌ته یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) دلاوه‌ر خالید ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی (بۆ هه‌مووان)ـی كوردستان24، كه سه‌هێن موفتی پێشكه‌شی ده‌كات رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به پرسه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان، زیاتر روو له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، له‌ناو كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا زیاتر له‌گه‌ڵ ئۆفێسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌وروپا قسه ده‌كه‌ن. گوتیشی، له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و پێشتریش ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی داعش و قه‌یرانه ئابوورییه‌كان و كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی، گفتوگۆیان كردووه و بابه‌ته‌كانیان بۆ روون كردوونه‌ته‌وه.
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی باسی له‌وه‌ش كرد، له كاتی دروستبوونی هه‌ر بارودۆخێكی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ندییان پێوه كردوون و په‌یامی خه‌ڵك و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان پێڕاگه‌یاندوون.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سه‌باره‌ت به هێرشه مووشه‌كییه بالیستییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ولێر و به‌ئامانجگرتنی ماڵی شه‌هید پێشڕه‌و دزه‌یی، په‌یوه‌ندیان پێوه كردوون و ئه‌وانیش هه‌ڵوێستی روونی خۆیانیان نیشان داوه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌یان كردووه و پشتیوانی خۆیشیان بۆ خه‌ڵك و هه‌رێمی كوردستان دووپاتكردووه‌ته‌وه.
نزیکەی کاتژمێر 11:30ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایە سەر چه‌ند ناوچەیەکی جیاوازی شاری هەولێر. دواتر سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارییەتی هێرشەکانی لە ئەستۆ گرت.