سعوود مستۆ: هه‌وڵی گۆڕینی یاسای كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، ناڕه‌زایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه

K24 - هەولێر:
نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی ئاماژه به‌وه ده‌كات، له ئه‌گه‌ری گۆڕینی یاسای تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له په‌رله‌مان عێراق، ئێزدییه‌كان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و هه‌ڵوێست نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 10ـی شوباتی 2024) سعوود مستۆ، نوێنه‌ری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئێزدییه‌كان نیگه‌رانن له‌و هه‌وڵانه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه بۆ گۆڕینی یاسای رزگاربووانی ده‌ستی داعش.
سعوود مستۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی متمانه‌ی به حكومه‌تی عێراق و په‌رله‌مانی عێراق لاوازه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بۆ گۆڕینی یاساكه هه‌یه، چونكه یاساكه له بنه‌ڕه‌تدا باش بوو ئێزدییه‌كان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی وه‌ك توركمان و شه‌به‌ك و مه‌سیحییه‌كانیش لێی سوودمه‌ند بوون.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌و یاسایه به‌و شێوه‌یه دانراوه كه ره‌چاوی كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كانی كردووه. گوتیشی، په‌رله‌مانی عێراق تا ئێستا وه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی وڵاتان دانیشتنێكی تایبه‌تی نه‌كردووه كه كۆمه‌ڵكوژكردنی ئێزدییه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی داعش به فه‌رمی بناسێنێت و ته‌نانه‌ت بۆ بچووككردنه‌وه‌ی دۆزی ئێزدییه‌كان دانی پێدا نه‌ناوه، به‌ڵكو ته‌نیا له بڕگه‌یه‌كی كورتی یاساكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزدییه‌كاندا هاتووه كۆمه‌ڵكوژییه.
جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكی یاساكه ناڕه‌زایه‌تی ئێزدییه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ڵوێست ده‌رده‌بڕن، به‌تایبه‌تی كه بۆ ئێزدییه‌كان سێ خاڵی گرنگی تێدایه ئه‌وانیش له یاساكه‌دا ناوی ئافره‌تانی ئێزدی هاتووه، 3ـی ئابی 2014ـی دیاریكردووه وه‌ك كۆمه‌ڵكوژی دژی ئێزدییه‌كان و سێیه‌میش په‌یوه‌سته به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی.