ئایدن مەعروف: بڕیار نەدانی دادگای فیدڕاڵ لەسەر کۆتا مەبەست لێی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان

K24 - هەولێر

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان رایگەیاند، بڕیار نەدانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی عێراق دیارە زیاتر مەبەستیان دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 11ـی شوباتی 2024، ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، بەداخەوە ئەمڕۆش دادگای فیدڕاڵ نەیتوانی بڕیار لەسەر یاسای هەڵبژاردن بدات بە تایبەت کۆتا. بڕیار نەدانی ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی دیارە زیاتر مەبەستیان دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە. ئێمە وەک خۆمان پێشووتریش گوتومانە کە ئەم بابەتە کراوەتە بابەتێکی سیاسی، کە کێشە لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبووە، بابەتی کۆتایان بۆ مەبەسەتی سیاسی خۆیان بەکارهێناوە.

بەگوتەی وەزیر هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان: "زیاتر لە 10 مانگە ئەم سکاڵایە هەیە کە تایبەت بە یاسای هەڵبژاردن 10 جارە دوابخرێت، کە پێشتر سکاڵای دیکە هەبووە کە لەوانەیە بە هەفتەیەک و دوو هەفتە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام ئەم بابەتە 10یەمین جارە دوادەخرێت و ئەو دواخستەنەش گومانی تێدایە کە تایبەت بە کۆتا و یاسای هەڵبژاردن. مەبەستەکە سیاسییە دەیانەوێت هەڵبژاردنی پەرلەمان زیاتر دوابخەن. ئەم بڕیارە کە لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە دەدرێت هیچ راست نییە. دواخستنی بۆ بەرژەوەندی سیاسییە بەکاری دەهێنن".

ئایدن مەعروف راشیگەیاند، دواخستنەکەی دادگای فیدڕاڵ بۆ کۆتا پەیوەستە بە رێککەوتنی هەردوولایەن ئەو لایەنەی کە سکاڵای کردووە، لەگەڵ دادگای فیدڕاڵەوە، مەستیشیان لێی دواخستنی پەرلەمانی کوردستانە، ئەگینا لێرە کۆتا کێشەنییە، کۆتا بووە بە بیانوویەک بۆ دواخستنی بابەتەکان.

Fly Erbil Advertisment