بۆ به‌شداری له لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان مه‌سرور بارزانی گه‌یشته دوبه‌ی
K24 – هەولێر:
بۆ به‌شداری له لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2024، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گه‌یشته دوبه‌ی.
بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە ئیمارات دەکات.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌مار نه‌جمه‌ددین نێردراوی كوردستان24 بۆ لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی رایگه‌یاند، لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان له دوبه‌ی ساڵانه له‌م كاتانه‌دا ماوه‌ی سێ رۆژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه ده‌بێته هۆی كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهان.
نێردراوی كوردستان24 بۆ دوبه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌م لوتكه‌یه داهاتووی حكومه‌ته‌كان، گۆڕانكاریی و ئاڵنگارییه هه‌نووكه‌ییه‌كان و گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت و ئه‌زموونه جۆراوجۆره‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سێیه‌مین ساڵه له‌سه‌ر یه‌ك شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م لووتكه‌یه به‌شداره، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی به بانگهێشتی تایبه‌تی شێخ محه‌ممه‌د بن راشید ئال مه‌كتووم جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی ئیمارات و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته و حاكمی میرنیشینی دووبه‌ی، شانبه‌شانی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتان به‌شداره له لووتكه‌كه‌دا.
عه‌مار نه‌جمه‌دین روونیشیكرده‌وه، بڕیاره سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گوتارێك له لوتكه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكات، هه‌روه‌ها بڕیاره هاوشێوه‌ی ساڵانی پێشوو و له په‌راوێزی لووتكه‌كه‌دا سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك دیدار و چاوپێكه‌وتنی گرنگی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانی وڵاتان هه‌بێت.
پێشتریش نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندبوو، سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی ئەمڕۆ یەکشەممە (11ی شوباتی 2024) لەسەر بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن را‌شد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی، بەرەو ئیمارات بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە لە رۆژانی 12 تاوەکوو 14 ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: خۆشحاڵم بە بەشداریکردن لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان 2024.