دوو کەس لە کەرکووک کوژران

K24 – کەرکووک:
دوو هاووڵاتی لە گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکووک لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیانەوە کوژراون و پۆلیسی کەرکووکیش دەڵێت، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بکوژەکەش بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
ئەمشەو (11ـی شوباتی 2024) پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، لەگەڕەکی دەروازەی کەرکووک دوو برا بەناوەکانی عادل جەبار و یەحیا جەبار لەلایەن ئامۆزایەکی خۆیانەوە کوژران.
لەبارەی رووداوەکەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بە کوردستان24ـی راگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییە بووە و بکوژەکە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتووە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیسی کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، کوژراوەکان و بکوژ پێشینەی تاوانیان هەیە و پێشتر سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە و زیاتر گوتیشی، هەردوولا لە بنەماڵەی قەرەجەکانن.