ئیبراهیم شه‌ره‌فانی: سه‌رۆكوه‌زیران ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی به ئاماده‌بووانی لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان گه‌یاند

K24 - هەولێر:
راوێژكارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكوه‌زیران له گوتاره‌كه‌یدا له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان، باسی "ئیڕاده‌ی گه‌لی كوردستان"ـی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی كرد و به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند، ئازادی به‌ر له هه‌ر شتێكه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) ئیبراهیم شه‌ره‌فانی، راوێژكار له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی حكومه‌ته‌كان سه‌باره‌ت به دۆزی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین، په‌یامێك بوو بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و به‌شداربووانی لوتكه‌كه كه پێویست ده‌كات گه‌لان ئه‌وانه‌ی تا ئێستا به مافی ره‌وی خۆیان نه‌گه‌یشتوون، ئه‌و مافه‌یان پێ بدرێت.
ئیبراهیم شه‌ره‌فانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌رۆكوه‌زیران له گوتاره‌كه‌یدا باسی "ئیڕاده‌ی گه‌لی كوردستان"ـی بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانی كرد و به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند، ئازادی به‌ر له هه‌ر شتێكه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لان بڕیار له چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌و راوێژكاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كه به ئاماده‌بووانی لوتكه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یاند، روون بوو و پێی گوتن، ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌لانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا تا ئێستا به مافی خۆیان نه‌گه‌یشتوون، ئه‌گه‌ر مافیان پێ بدرێت، به‌دڵنیاییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ناوچه‌كه و جیهانیش سوودی زیاتریان ده‌بێت.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، سیاسه‌ته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران له‌سه‌ر سێ بنه‌مای سه‌ره‌كی دروست بووه، یه‌كه‌م؛ زیهنیه‌تی ستراتیژیی كه په‌یوه‌سته به فه‌لسه‌فه و دیدگای حوكمڕانی و له‌سه‌ر دوو ئاستدایه، گرێدانی سیاسه‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا بگونجێت. دووه‌م؛ دانانی پلانێكی ستراتیژیی تۆكمه بۆ ده‌ستنیشانكردنی به‌ربه‌ست و كێشه‌كان و دانانی ستراتیژیه‌ت له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا. سێیه‌م؛ بوونی ئیڕاده‌یه‌كی به‌هێز بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ستراتیژیه‌تانه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".