غه‌یس ته‌میمی: پرسی كورد زۆر له دۆزی فه‌ڵه‌ستین له پێشتر و ره‌واتره

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه ئاماژه به‌وه ده‌كات، پرسی كورد زۆر له دۆزی فه‌ڵه‌ستین له پێشتر و پێشكه‌وتووتر و زۆر ره‌واتره. ده‌شڵێت عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بووه بۆیه كورد په‌نای برده به‌ر ریفراندۆم.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) غه‌یس ته‌میمی، سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه سه‌باره‌ت به گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان رایگه‌یاند، له رووی مێژوویی و كۆنتێكستی سیاسی و یاساییه‌وه پرسی كورد زۆر له دۆزی فه‌ڵه‌ستین له پێشتر و پێشكه‌وتووتر و زۆر ره‌واتره.
غه‌یس ته‌میمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كورد له مێژوودا به‌ر له عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌كان خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت بوونه، به‌شێوه‌یه‌ك دواتر كورد ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داگیر كراوه، به‌ڵام فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌وڵه‌تیان نه‌بووه تا داگیر بكرێت.
ناوبراو گوتیشی، فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به‌رده‌وام لانیكه‌م له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانه‌وه پشتگیریان لێ كراوه، به‌ڵام كورد هیچ پشتیوانی و پشتگیرییه‌كی سیاسی نه‌بووه.
سه‌رۆكی پڕۆژه‌ی مواته‌نه باسی له‌وه‌ش كرد، پابه‌ندبوونی عێراق به ده‌ستوور و پێشێلكردنی مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناچار كرد په‌نا ببنه به‌ر ریفراندۆم و داوای سه‌ربه‌خۆیی بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".