كامالا هاریس: ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ بایدن دروست بێت جێگه‌ی ده‌گرمه‌وه

K24 – هەولێر:
كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نیشاندا، ئه‌گه‌ر كێشه بۆ ته‌ندروستی بایدن دروست بێت، جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.
له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (وۆڵ ستریت جۆرناڵ)ـی ئه‌مه‌ریكی كامالا هاریس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئاماده‌م بۆ خزمه‌تكردن، ئه‌وه‌ی كاره‌كانی منی بینیبێت، له‌وه تێده‌گات توانای سه‌ركرایه‌تی كردنم هه‌یه.
هاریس ته‌مه‌نی 59 ساڵه و به رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی گوت، ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ته‌ندروستی بۆ جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دروست بێت، ئاماده‌م جێگه‌ی بگرمه‌وه و سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌م.
له ئێستادا هاریس كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی قورس به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌وانه به‌رپرسی نووسینگه‌ی كۆشكی سپیی بۆ رێگریكردن له توندوتیژی چه‌كداری، هه‌روه‌ها رۆڵێكی كاریگه‌ری له شه‌ڕی غه‌ززه هه‌یه.
بایدنی ته‌مه‌ن 81 ساڵه، به‌مدواییه چه‌ندین هه‌ڵه‌ی سیاسی و مێژوویی كردووه و پێده‌چێت ته‌ندروستی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپی بچێت، بیرۆكه‌یه‌ك هه‌یه مادده 25ـی ده‌ستووری ئه‌مه‌ریكا كارا بكرێت و به‌هۆیه‌وه ئه‌ركی بایدن بۆ كامالا هاریس بگوازرێته‌وه.