هه‌یسه‌م مه‌یاحی: گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ داكۆكیكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان جیاواز بوو
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به به‌راورد له گوتاره‌كانی دیكه ته‌واو جیاواز بوو، هاوكات په‌یامه‌كه‌ی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و داكۆكیكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان روون بوو.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 12ـی شوباتی 2024) هه‌یسه‌م مه‌یاحی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بی وڵاتانی جیهانه‌وه جێی رێز و پێ‌زانین، بۆیه بانگهێشتی لوتكه‌كان ده‌كرێت، كه ئه‌مه هاوكات په‌یامێكیشه بۆ حكومه‌تی عێراق كه ئه‌وان له پشتیوانیكردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌یسه‌م مه‌یاحی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران به به‌راورد له گوتاره‌كانی دیكه ته‌واو جیاواز بوو، هاوكات په‌یامه‌كه‌ی بۆ جیهانی عه‌ره‌بی و داكۆكیكردن له دۆزی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان په‌یامێكی روون بوو.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی دیكه‌ی تێدا بوو بۆ وڵاتانی جیهان كه هه‌رێمی كوردستان ده‌رگاكانی به رووی هه‌موواندا و له سه‌رجه‌م بواره سیاسی و ئابووری و مرۆیی و بازرگانییه‌كاندا كراوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، پێكه‌وه‌ژیانێكی جۆری له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش به‌ڵگه و پاساوێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا شانازی پێوه بكه‌ن و بیسه‌لمێنن كه پارێزگاری له‌و فه‌رهه‌نگه قووڵه ده‌كه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌گێڕن و به‌رده‌وامیش له لوتكه و كۆڕبه‌نده عه‌ره‌بییه‌كاندا بانگهێشت ده‌كرێن، كه‌واته ئێستا ده‌رگایه‌كی فراوانی سیاسی، ئابووری، بازرگانی و ئه‌منی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌واندا كراوه‌ته‌وه.
ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه، به‌غدا سته‌م له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و مافه ده‌ستوورییه‌كانی پێ نادات، ئه‌م سته‌مه‌ش له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌ستی پێ ده‌كرێت و په‌یامه‌كه‌ی گه‌یشتووه، كه كورد دژی شه‌ڕه و ئاشتی ده‌وێت و مه‌به‌ستیه‌تی مافه‌كانی وه‌ربگرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان وتارێکی گرنگی پێشکەشکرد و پەیامێکی ئاراستەی هەموو سەرکردەکانی جیهان کرد و رایگەیاند، کورد داوایەکی رەوای هەیە بۆ مافی چارەی خۆنووسین و تیشکی خستەسەر پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "من پێم وایە لێرەدا چوار هەنگاو بۆ ئەو پێشکەوتنە هەن، کە هەموومان هەوڵی بۆ دەدەین، ئەوانیش: سەقامگیری سیاسی، ئاسایش، پێشکەوتنی ئابووری و رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانە. ئەمانە پرسگەلێکی ئاڵۆزن، بەڵام چارەسەرکردنیشیان پێویستی بە رێبازێکی تایبەت بە هەر یەکێکیان هەیە".
لەبارەی رێزگرتن لە مافی گەلان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە روونی پەیامێکی ئاراستەی جیهان کرد و رایگەیاند: "گەلان چ لەسەر ئاستی تاک یانیش کۆمەڵ چاویان لە مافی خۆیانە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن. مافی چارەی خۆنووسین پاڵنەرێکی سەرەکییە بۆ سرووشتی مرۆڤ، پێویستیمان بە دەستەبەرکردنی ژینگەیەکە کە هاووڵاتی بتوانێت تێیدا بە ئاسوودەیی بژیت".
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لە کێشەی فەڵەستین کرد و رایگەیاند، ئەگەر پێشتر رێز لە مافە بنچینەییەکانیان گیرابایە، نەهامەتییەکانی ئێستا رووینەدەدا، گوتیشی: دەکرێت هەمان پێناسە بۆ گەلی کوردیش بکرێت. ئێمەش داوایەکی رەوامان هەیە بۆ بڕیاردان لە مافی چارەی خۆنووسین. دۆست و هاوپەیمانەکانمان دانیان بەو مافەدا ناوە، بەڵام لە هەمانکاتدا پێمان دەڵێن، زەرورەتە سیاسییەکان کۆسپ دەخەنە بەردەم هاوکارییەکانیان و رێگرن لە بەردەم دادپەروەی مێژوویی‌دا".