ره‌فه‌ح له نێوان ترسی هێرشی زه‌مینی ئیسرائیل و بڵاوبوونه‌وه‌ی برسییه‌تیدا

K24 - هەولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی رایده‌گه‌یه‌نێت، شاری ره‌فه‌ح كه ده‌كه‌وێته باشووری كه‌رتی غه‌ززه، به خراپترین دۆخی مرۆیی‌دا تێده‌په‌ڕێت.
نزیكه‌ی 1.3 ملیۆن مه‌ده‌نی، كه ده‌كاته نیوه زیاتری دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی شه‌ڕ و هێرشه‌كانی ئیسرائیل روویان له ره‌فه‌ح كردووه، كه به‌ر له جه‌نگ ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و شاره 300 هه‌زار كه‌س بوو.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردووه‌ته‌وه، خراپی دۆخی مرۆیی شاری ره‌فه‌ح وایكردووه فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆسه‌ر ئیسرائیل زیاد بێت، كه پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ی داڕشتووه.
ره‌فه‌ح هاوسنووره له‌گه‌ڵ میسر، له چاوه‌ڕوانی هێرشی وشكانی سوپای ئیسرائیله، هه‌روه‌ك رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی پێكردووه.
دوای تێپه‌ڕبوونی چوارمانگ به‌سه‌ر جه‌نگی غه‌ززه، دانیشتوانی ئه‌و شاره ده‌ڵێن هیچ هاوكارییه‌كیان پێنه‌گیشتووه، به‌شێك له خێزانه‌كان به‌هۆی سه‌رما و بارانبارینه‌وه له دۆخێكی خراپدان، ته‌نانه‌ت به‌هۆی بێ پاره‌یی و بێ خۆراكییه‌وه، خێوه‌ته‌كانی خۆیان فرۆشتووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه، پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بۆ كه‌رتی غه‌ززه، به‌رده‌وام دووچاری گرفت ده‌بێته‌وه، كه هۆكاره‌كان بریتین له داخستنی سنووری نێوان ئیسرائیل و میسر، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی پشكنینی به‌رده‌وام، كێشه بۆ گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان دروست ده‌كات.
پێشتریش یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكی پلاندانانن بۆ فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و گوتی: "شه‌ڕ ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه كه هێشتا ئارامن و ستراتیژین، هاوشێوه‌ی ره‌فه‌ح و ده‌روازه‌كه بۆ ناوچه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بو سالم ده‌گوازینه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس، تویته‌ری پێشوو، رایگه‌یاندبوو، نیوه‌ی دانیشتوانی غه‌ززه له ئێستادا نیشته‌جێی ره‌فه‌حن، هیچ شوێنێكی دیكه‌یان نییه رووی تێبكه‌ن.
گۆتێرێس گوتبوشی، ئه‌و راپۆرتانه‌ی ئاماژه به نیازی ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح ده‌كه‌ن، مایه‌ی نیگه‌رانیین.