باشووری ئه‌فریقا داواكارییه‌كی به‌په‌له ئاراسته‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

K24 - هەولێر:
باشووری ئه‌فریقا داوكارییه‌كی به‌په‌له سه‌باره‌ت به بڕیاری ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح ئاراسته‌ی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی شوباتی 2024) سه‌رۆكایه‌تی باشووری ئه‌فریقا له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ی سه‌باره‌ت به بڕیاری ئیسرائیل بۆ هێرشكردنه سه‌ر ره‌فه‌ح پێشكه‌ش به دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و داوای ته‌ماشای بڕیاره‌كه‌ی ئیسرائیل بكات.
سه‌رۆكایه‌تی باشووری ئه‌فریقا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه بۆ رێگه‌گرتن له پێشێلكارییه‌كانی ئیسرائیل دژی هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه‌دا.
رۆژی 16ـی تشرینی دووه‌می 2023، ماتامێلا رامافۆزا، سەرۆکی باشووری ئه‌فریقا رایگه‌یاند، دوای کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە دانیشتنێکی تایبەت بە دۆخی غەززە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریان داوە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە وڵاتەکەیان دابخەن و گشت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن، لە هەمان کاتدا بڕیارییان داوە سکاڵا لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لەسەر ئەو وڵاتە تۆمار بکەن.
سەرۆکی باشووری ئه‌فریقا هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردبوو، کە ئیسرائیل تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، هێرش دەکاتە سەر نەخۆشخانەکان و ژێرخانی کەرتەکەی وێران کردووە.