مه‌سك: ئه‌وه‌ی پێیوایه پوتن له جه‌نگی ئۆكرانیا شكست ده‌هێنێت له جیهانی خه‌یاڵدا ده‌ژیت
K24 – هەولێر:
خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایده‌گه‌یه‌نێت، پوتن له جه‌نگی ئۆكرانیا شكست ناهێنێت.
له په‌یامێكدا ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی و خاوه‌نی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو) ئیلۆن مه‌سك ده‌ڵێت، هیچ ئه‌گه‌رێك بۆ شكستی سه‌رۆكی رووسیا له شه‌ڕی ئۆكرانیادا نییه.
مه‌سك هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌وه‌ی پێیوایه پوتن له جه‌نگی ئۆكرانیا شكست ده‌هێنێت، له جیهانی خه‌یاڵدا ده‌ژیت".
روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی بیر له گۆڕینی سیسته‌می سیاسی له رووسیا ده‌كه‌نه‌وه، ده‌بێت بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كێ ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كات و پوتن له پۆسته‌كه‌ی لاده‌بات، به‌لای كه‌م ده‌بێت ئه‌و كه‌سه له پوتن توندتر بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پێدانی هاوكاری سه‌ربازی به ئۆكرانیا جه‌نگه‌كه درێژ ده‌كاته‌وه و هاوكاری كیێڤیش ناكات.
به‌رده‌وام ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ئیلۆن مه‌سك به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، لایه‌نگری پوتن ده‌كات، له‌مباره‌یه‌وه مه‌سك گوتی: "ئه‌مه بانگه‌شه‌یه‌كی بێمانایه".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.