حوسێن ئه‌حمه‌د: به‌شداری مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان به‌ڵگه‌ی زیندوویه‌تی هه‌رێمی كوردستانه

K24 – هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی ئابووری ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له بۆنه و لوتكه‌كاندا ئه‌زموونێكی نوێ بۆ سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان دێنێته ئاراوه. ده‌شڵێت، به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان سه‌لمێنه‌ری زیندوویه‌تی و كارایی هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی شوباتی 2024) حوسێن ئه‌حمه‌د مسته‌فا، شرۆڤه‌كاری ئابووریی تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئاماده‌یی و كارایی هه‌ریمی كوردستان له بۆنه جیهانییه‌كاندا.
حوسێن ئه‌حمه‌د مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان كاراكته‌رێكی زیندوو و هۆكاری سه‌قامگیری و بووژانه‌وه‌یه له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره‌ی ئابووری باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان به به‌ڵگه له‌سه‌ر زه‌میندا سه‌لماندوویه‌تی رۆڵی له سه‌قامگیری ئاسایشی ناوچه‌كه هه‌یه و قوربانی زۆری له جه‌نگی دژی تیرۆر داوه.
ناوبراو روونیشیكرده‌وه، به‌شداری هه‌رێمی كوردستان له بۆنه و لوتكه‌كاندا ئه‌زموونێكی نوێ بۆ سیسته‌می حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان دێنێته ئاراوه.
رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی وتارێکی پێشکەشکرد و هاوشانی سەرکردە جیهانییەکان و بڕیاربەدەستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیشکی خستەسەر کێشە و ئاڵنگارییە سیاسیی، ئابووریی، ئەمنی و ژینگەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دەستپێکی وتارەکەیدا گوتی: "من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و هه‌رێمه‌ی به‌درێژایی دوو ده‌یه‌ی رابردوو توانیویه‌تی له‌ناو پاشماوه‌كانی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كبخاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه شانبه‌شانی ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانەی ناوچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان وه‌ستاوم، کە پێكه‌وه رووبه‌ڕووی زۆرێك له ئاڵنگاری هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه".
لەبارەی ئیدارەدانی دۆخی ناوچەکەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە: "هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له‌سه‌ر ژیانكردن له سایه‌ی هه‌ڵچوون و گرژییه‌كان و زۆرێك له‌و قه‌یرانانەدا راهاتووین، كه به‌لایه‌نی كه‌م به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو پێویستییان به ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌بووه". گوتیشی: له‌میانه‌ی گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ بڕیاربەدەستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، دركم به بوونی خواستێك بۆ رزگاربوون له نه‌هامه‌تییه هاوبه‌شه‌كانی رابردوومان كردووه".