محەممەد شوکری: لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان ده‌رگایه‌كی فراوان به رووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه

K24 - هەولێر:
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لوتكه‌ی ئه‌م جاره‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان ده‌رگایه‌كی زۆر فراوان به رووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی شوباتی 2024) محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی كوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بووه میوانی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ له كوردستان24 كه له‌لایه‌ن ژینۆ محه‌ممه‌ده‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت و رایگه‌یاند، لوتكه‌ی جیهانی حكومه‌ته‌كان كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئه‌رك و كاروباری حكومه‌ته‌كانی جیهان هه‌یه.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا سه‌رۆكوه‌زیران له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی سیاسی و ئابووری ئه‌نجام داوه.
محەممەد شوکری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بانگهێشكردنی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ لوتكه و كۆڕ و كۆڕبه‌نده هه‌رێمی و جیهانییه‌كان، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بایه‌خی وڵاتان بۆ هه‌رێمی كوردستان و وه‌رگرتنی بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری و پێشهاته جیاوازه‌كان.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان به لای توركیا و ئیماڕات پێگه‌یه‌كی گرنگی هه‌یه، بۆیه سه‌رۆكی ئیمارات و سه‌رۆكی توركیا كه له په‌راوێزی لوتكه‌كه‌دا ته‌نیا له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌رۆكێكی به ژماره كه‌م كۆبوونه‌ته‌وه و یه‌كێك له‌وان سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه.
هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، لوتكه‌ی ئه‌م جاره‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان ده‌رگایه‌كی زۆر فراوان به رووی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئه‌و بابه‌تانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌وه ده‌كرێت، هه‌مان ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه سه‌رۆكوه‌زیران به‌رده‌وام جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌تیش به‌دجیتاڵكردنی حكومه‌ت و هه‌ژماری من و پلانه ستراتیژییه‌كان وه‌به‌رهێنان و ئابووری و كشتوكاڵ و پیشه‌سازی.
محەممەد شوکری روونیشیكرده‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیا گه‌وره‌كان قسه و گفتوگۆ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و وه‌به‌رهێنان ئه‌نجام بده‌ن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان جه‌ختیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان پێویستی به سه‌رمایه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له دۆخی ئابوورییه‌كه‌ی بكات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كار ده‌كات بۆ راكێشانی پاره‌ی ده‌ره‌كی بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانییه‌وه ده‌بێت.
رۆژی دووشەممە (12ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی وتارێکی پێشکەشکرد و هاوشانی سەرکردە جیهانییەکان و بڕیاربەدەستانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تیشکی خستەسەر کێشە و ئاڵنگارییە سیاسیی، ئابووریی، ئەمنی و ژینگەییەکانی ناوچەکە و جیهان.
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە دەستپێکی وتارەکەیدا گوتی: "من ئه‌مڕۆ وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م، ئه‌و هه‌رێمه‌ی به‌درێژایی دوو ده‌یه‌ی رابردوو توانیویه‌تی له‌ناو پاشماوه‌كانی عێراقی پێشوو خۆی یه‌كبخاته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، من وه‌ك كه‌سێك قسه‌تان بۆ ده‌كه‌م كه شانبه‌شانی ئه‌و خاوه‌ن بڕیارانەی ناوچه خۆشه‌ویسته‌كه‌مان وه‌ستاوم، کە پێكه‌وه رووبه‌ڕووی زۆرێك له ئاڵنگاری هاوبه‌ش بووینه‌ته‌وه".
لەبارەی ئیدارەدانی دۆخی ناوچەکەش، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە: "هه‌موومان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان، له‌سه‌ر ژیانكردن له سایه‌ی هه‌ڵچوون و گرژییه‌كان و زۆرێك له‌و قه‌یرانانەدا راهاتووین، كه به‌لایه‌نی كه‌م به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوو پێویستییان به ئیداره‌دانێكی حه‌كیمانه هه‌بووه". گوتیشی: له‌میانه‌ی گفتوگۆكانم له‌گه‌ڵ بڕیاربەدەستانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه، دركم به بوونی خواستێك بۆ رزگاربوون له نه‌هامه‌تییه هاوبه‌شه‌كانی رابردوومان كردووه".