ئاسۆ عەبدولـله‌تیف: خۆشبه‌ختانه كورد به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له كۆڕبه‌نده هه‌ره گه‌رمه سیاسییه‌كان به‌شداری ده‌كات

K24 – هەولێر:
سه‌باره‌ت به لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان له دوبه‌ی و به‌شداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، نووسەر و شرۆڤەکارێكی سیاسی ده‌ڵێت، له‌م قۆناغه سیاسیی و مێژووییه‌دا، گرنگه كورد له كۆڕبه‌ند و لوتكه جیهانییه‌كان به‌شدارییه‌كی كارای هه‌یه، چونكه جوگرافیا، نه‌وت، گاز و گوتاری كورد رۆڵی بنچینه‌یی له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌گێڕێت.
ئاسۆ عەبدولـله‌تیف نووسەر و شرۆڤەکاری سیاسی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كورد گرنگییه‌كی حه‌تمی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، پێشتریش كاره‌كته‌رێكی بنچینه‌یی بوو له كۆتاییهێنان به ئه‌فسانه‌ی داعش، له‌مپێناوه‌ش قوربانییه‌كی زۆری به‌خشی.
گوتیشی، ئێستا خۆشبه‌ختانه كورد به شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له كۆڕبه‌نده هه‌ره گه‌رمه سیاسییه‌كان به‌شداری ده‌كات.
ئه‌و نووسه‌ر و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌شكرد، هه‌میشه رۆڵی گه‌وره به كورد ده‌درێت، هه‌روه‌ك له لوتكه‌ی جیهانیی حكومه‌ته‌كان بیندرا كه كورد هاوشانی 25 سه‌رۆك وڵات به‌شداربووه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هه‌موو ئه‌و بانگهێشتنامانه‌ی كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كرێن، بۆ ئه‌و پێگه دیپلۆماسییه به‌هێزه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی.
دووپاتیشده‌كاته‌وه، پێویسته كورد ئه‌و لۆبییه بۆ یه‌كخستنی گوتاری ناوخۆیی به‌كاربهێنێت.
هۆشداریشیدا، هێشتا فاشیزمێكی نووستوو له عێراق بوونی هه‌یه، مه‌ترسی بۆ كورد دروست ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، كورد پێوستی به‌وه هه‌یه، ئه‌و گوتاره دیپلۆماسییه‌ی كه هه‌یه، ته‌سویق بكات.
لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان کە ساڵانە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵ بە دروشمی ئایندەبینی حکومەتەکان و بە بەشداری زیاتر لە 125 سەرکردە و سەرۆکی حکومەت و دامەزراوەکان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە 12 تاوەکو 14ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان بەمیوانداری زیاتر لە 25 سەرۆکی دەوڵەت و حکومەتەکان و زیاتر لە 85 رێکخراوی نێودەوڵەتی، هەرێمی، دامەزراوەی جیهانی و 120 شاندی حکومی و سەرکردە و بیرمەندانی جیهانی بەڕێوەدەچێت، کە ئامانج لێی خستنەڕووی دیدگای فراوانە بۆ ئاراستە سەرەکییەکانی داهاتووی حکومەتەکانی جیهان.
هەروەها پلانی لوتکەکە بەگشتی بریتیە لە لەخۆگرتنی 110 کۆبوونەوەی سەرەکی دیالۆگ، کە 200 کەسایەتی نێودەوڵەتی تێیدا قسە دەکەن، جگە لە بەستنی 23 کۆبوونەوەی وەزاری و دانیشتنی جێبەجێکردن، کە زیاتر لە 300 وەزیری حکومەتە جیاوازەکان بەشداری تێدا دەکەن.