سیئۆل سزای 18 مانگ زیندانی بەسەر کۆچبەرێکی ئۆزبەکستانی دا

K24 - هەولێر
دادگای تێهەڵچوونەوەی سیئۆل سزای 18 مانگ زیندانی بۆ هاووڵاتییەکی ئۆزبەکستانی پشتڕاستکردەوە کە تۆمەتبارە بە ناردنی پارە بۆ گروپێک کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک گروپێکی تیرۆریستی دەستنیشانکرابوو، لەکاتێکیشدا لە کۆریای باشوور دەژیا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ـی شوباتی 2024، بەرپرسێکی دادوەری دادگای تێهەڵچوونەوەی سیئۆل دوێنێ سشەممە، رایگەیاند، دادگای تێهەڵچوونەوەی سیئۆل سزای 18 مانگزیندانی بۆ هاووڵاتییەکی ئۆزبەکستان سزا داوە بەوەی کە هاوکاری گرووپی گەورەی تیرۆرستی کردووە، کە مەترسی هەیە بۆ سەر ئاشتی و سەلامەتی جیهان بە گشتی."
بەگوێرەی لێدوانی ئەو بەرپرسەی سیئۆل، ئەو ئۆزبەکستانییە تەمەن 35 ساڵە تۆمەتبار کراوە بەوەی "پارە و کەلوپەلی بە بەهای نزیکەی 4 چوار ملیۆن وۆن (نزیکەی 3000 دۆلاری ئەمەریکی) بۆ دوو ئەندامی کەتیبەی تەوحید و جیهاد (KTJ) لە ماوەی 2021 تا 2022دا، دابینکردووە سەرەڕای ئەوەی ئاگاداری بووە کە ئەوە رێکخراوێکی تیرۆریستی بووە".
کەتیبەی تەوحید و جیهاد، کە هێزێکی شەڕکەری قاعیدەیە، "لە ساڵی 2022 لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی پۆلێن کرا".وە
ئۆزبەکستانییەکە لە رێگەی تەلێگرامەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هاوکاریی وەرگرتووە و ناردووە، لە ساڵی 2017دا بە فیزەی ناپیشەیی E-9 چووەتە ناو کۆریای باشوورەوە.