كه‌مئاوی كێشه ده‌خاته نێوان پارێزگاكانی عێراق

K24 - هەولێر
وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەوانەیە بەهۆی کەمئاوییەەوە ناکۆکی لەنێوان بەشێک لە پارێزگاکانی ئەو وڵاتە سەرهەڵبدات.
عه‌ون زیاب، وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق هۆشداریده‌دات له سه‌رهه‌ڵدانی ناكۆكی نێوان پارێزگاكانی وڵات به‌تایبه‌تی ئه‌و پارێزگایانه‌ی له‌سه‌ر رووباره هاوبه‌شه‌كاندان و رووبه‌ڕووی كه‌مئاوی بوونه‌ته‌وه.
زیاب ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، عێراق سه‌رچاوه‌ی ئاوی سنوورداره و دابینکردنی ئاو بە شێوەیەکی بەرچاو کەمترە لە خواست، ئەمەش کێبڕکێی بەدەستهێنانی ئاو لە نێوان پارێزگاکاندا دروست ده‌كات، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاوه هاوبه‌شه‌كانی پارێزگاكانی بابل، دیونیه‌و مووسه‌ننا.
بە گوتەی وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق، له‌ڕێگه‌ی وێستگه‌كانه‌وه سه‌دا 45ی ئاو بۆ بابل، سه‌دا 45 بۆ دیوانییه و سه‌دا 10ی ئاویش بۆ مووسه‌ننا به‌گوێره‌ی خواستی ئه‌و شارانه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا زۆر رووباری هاوبەش هەن رەنگە هۆکاری ململانێی نێوان پارێزگاکان بن، له‌وانه شەتوغه‌ڕاف کە ئاوی پارێزگاكانی واست، بەسرە، زیقار و میسان دابین ده‌كات.
ئەمە لە کاتێکدایە عێراق بۆ گلدانەوەی ئاوی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی؛ پێویستی بە 36 بەنداو هەیە.