لە ئەندەنوسیا هەڵبژاردنەکان دەستی پێکرد  

هەڵبژاردن لە ئەندەنوسیا
هەڵبژاردن لە ئەندەنوسیا

K24 – هەولێر

دەنگدەرانی ئەندەنوسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و یاسادانان و خۆجێییدا نزیکەی 800 هەزار بنکەی دەنگدانیان بەروودا کراوەتەوە.

لە کاتژمێر 07:00 بەیانییەوە لە ئەندەنوسیا دەرگا بەرووی هاووڵاتییاندا کراوەتەوە، کە نزیکەی 205 ملیۆن دەنگدەر دەبێت بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ و جێگرەکانیان لە پەرلەمان و لەگەڵ نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی هەرێمەکان و ئەنجوومەنە ناوخۆییەکان. دەنگدانەکە تەنها شەش کاتژمێر دەخایەنێت، چونکە بڕیارە کاتژمێر 01:00ـی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێبێت.

جگە لە سەرۆکە نوێیەکەیان، خەڵکی ئەندەنوسیا 580 ئەندامی پەرلەمان هەڵدەبژێرن، هەروەها 20 هەزار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ناوخۆییش هەڵدەبژێرن.

سێ کاندید لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا کێبڕکێ دەکەن، دیارترینیان پرابۆڤۆ سوبیانتۆ، وەزیری بەرگرییە کە لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنیدا بەردەوام بێت لە دەستکەوتەکانی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی جۆکۆ ویدۆدۆ.

دەستوور لە ئەندەنوسیا رێگری دەکات لە کاندیدکردنی ویدۆدۆ بۆ خولی سێیەم. بەڵام بەهۆی دەنگدەرە زۆرەکەیەوە رەنگە سەرۆکی دەستلەکارکێشاوە رێگەی پێبدرێت دووبارە خۆی کاندید بکاتەوە.

وەزیری بەرگری بە هاوپەیمانی لەگەڵ راکا کوڕە گەورەکەی ویدۆدۆ خۆی بۆ جێگری سەرۆک کاندید دەکات.

Fly Erbil Advertisment