ئه‌ردۆغان و سیسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان و بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆككۆماری توركیا و میسر ئاماژه به قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن و به پێویستی ده‌زانن كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێت و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌دیبێت.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا دوای گه‌یشتنی به قاهیره، له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر پێشوازی لێ كرا و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا رایگه‌یاند، ئامانجیان له‌و سه‌ردانییه بۆ ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیایه له‌گه‌ڵ میسر به‌تایبه‌ت له‌و كاته‌ی ناوچه‌كه به بارودۆخێكی ناسه‌قامگیردا تێپه‌ڕ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه‌كی دێرینیان له‌گه‌ڵ میسر هه‌یه و مێژووی هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كۆیان ده‌كاته‌وه. گوتیشی، توركیا و میسر په‌یوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان فراوان ده‌كه‌ن.
به گوته‌ی ئه‌ردۆغان گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ غه‌ززه له كاره له پێشینه‌كانی توركیایه. جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌نقه‌ره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كۆچپێكردنی دانیشتووانی غه‌ززه ره‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ئاوهدانگردنهوهی غه‌ززه.
له‌لای خۆیه‌وه عه‌بدولفه‌تاح سیسی رایگه‌یاند، سیسی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا به‌دیبێت و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان به پێویستیان زانی شه‌ڕی غه‌ززه بوه‌ستێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌ندرێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته رێگه بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ غه‌ززه بكرێته‌وه. گوتیشی، هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ده‌ن. هاوكات سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا نیسانی ئه‌م ساڵ سه‌ردانی توركیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی شوباتی 2024) ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆككۆماری میسره‌وه پێشوازی لێ كرا.
رۆژی دووشه‌ممه 12ـی شوبات، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دوای سەردانەکەی بۆ ئیمارات و بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە میسر و لەگەڵ عەبدولفەتاح، سیسی سەرۆکی میسر لە سەر پەرەپێدان و چالاککردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و قاهیرە لە ئاستی باڵا گفتوگۆ دەکەن.
دوای کودەتا سەربازییەکەی میسر و لە دەسەڵاتلادانی محەمەد مورسی، سەرۆکی پێشووی میسر لە ساڵی 2013، پەیوەندییەکانی تورکیا و میسر تێکچوو، به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌و كات ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند (هه‌رگیز ته‌وقه له‌گه‌ڵ سیسی ناكه‌م، چونكه كه‌سێكی نه‌شیاوه)، بەڵام چەند بەرپرسێکی باڵای تورکیا کۆتایی مانگی رابردوو ئاشکرایان کردبوو، کە ئەردۆغان بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی شوبات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی سەردانی میسر بکات.
سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتیش بەشێک لە چاودێرانی سیاسیی تورک بڕوایانوایە، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ قاهیرە، ئاماژەیەکە بۆ رازی بوونی حکومەتی تورکیا بە پێدانی درۆنی جەنگی بەیرەقدارە بە میسر.