ئه‌حمه‌د سه‌ڕاجی: عێراق باشترین ژینگه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی هه‌یه
K24 - هەولێر:
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵی دایه. ده‌شڵێت، عێراق باشترین ژینگه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 14ـی شوباتی 2024) ئه‌حمه‌د سه‌ڕاجی، شرۆڤه‌كاری سیاسی سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵییه‌كان له عێراق تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، عێراق له دوای ساڵی 2003ـوه به‌هۆی سیسته‌می سیاسی و ئه‌و ده‌ستووره‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دابه‌شكردن نووسراوه‌ته‌وه، بووه‌ته هۆی دروستبوونی كاره‌ساتی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره و به‌رفراوان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌س له عێراق ناتوانێت دۆسیه‌یه‌ك له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی بكاته‌وه هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ده‌ستڕۆیشتوویی گه‌نده‌ڵكاران ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌نانه‌ت تاوانباری سه‌ره‌كی دزی سه‌ده له عێراق، ئێستا به‌هۆی نه‌بوونی سزایه‌كی تۆكمه، ده‌ستی به وه‌به‌رهێنان كردووه‌ته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكی گه‌نده‌ڵی نه‌كردبێت.
ئه‌حمه‌د سه‌ڕاجی روونیشیكرده‌وه، عێراق له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌می گه‌نده‌ڵی و رێژه‌ی زۆری گه‌نده‌ڵی له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت دایه. گوتیشی، عێراق باشترین ژینگه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵی هه‌یه.
گەندەڵی لە حاڵەتەوە بووە بە دیاردە و هەموو کەرتەکانی لە عێراقدا گرتووەوە. هیوایەک هەبوو بودجە سێ ساڵییە زەبەلاحەکەی عێراق، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتووانەکەی فەراهام بکات، بەڵام خەریکە دەردی گەندەڵی ئەو خەونە لە بار دەبات.
لە وڵاتێک‌دا کە زۆرترین پێویستی بە پرۆژەی خزمەتگوزاری و ئاوەدانکردنەوە هەیە، بەڵام ملیاران دینار لە پرۆژەی بێسوود خەرجدەکرێن و پرۆژە گرنگەکانیش لەکارخراون، وەکو گشت کەرتەکانی دیکە، کەرتی خزمەتگوزاری و تەندروستی، قوربانی یەکەمی دەست دیاردەی گەندەڵین.
باقر ساعدی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزاری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی گەندەڵییەوە کارکردن لە 500 پڕۆژەی گرنگی خزمەتگوزاری لە شارە جیاوازەکانی عێراقدا راگیراون.
میترۆکەی بەغداش کە بە یەکێک لە پێشکەوتنەکانی عێراق ناو دەبرا، گەندەڵییەکی گەورەی تێدا ئاشکرا کرا، بە جۆرێک بەپێی یاسای بودجەی عێراق و نووسراوی ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت بڕی 914 ملیار دینار بۆ کۆمپانیاکانی راوێژکاری تەرخان بکرێت کە لە پڕۆژەی میترۆی بەغدادا، کاری نەخشەسازی و راوێژکاری ئەنجامدەدەن.
بەپێی بەدواداچوونەکان دەردەکەوێت کە حکومەتی عێراق ئەو بەشەی یاسای بودجەی پێشێلکردووە و بەبێ گەڕانەوە بۆ یاساکە، بڕی ترلیۆنێک و 500 ملیار دیناری بۆ دوو کۆمپانیا تەرخان کردووە کە یەکێکیان لوبنانییە و ئەوی دیکەیان مالیزییە.
یەکێک لە گەندەڵییەکانی دیکە کە بە تاڵانی ناوی دەبەن، تەرخان کردنی 40 ملیار دیناری ساڵانەیە بۆ گرێبەستی وەگەڕخستنی نەخۆشخانەی شاری نەجەفە کە بە کۆمپانیایەکی ئیتاڵی دەدرێت.
ئەمانە و چەندان نموونەی دیکە دەرخەری پەلهاوێشتن و فراوانبوونی زیاتری دەردی گەندەڵین لە عێراقدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو دیاردەیەش لە مەحاڵ نزیک بووەتەوە.