فەرمانگەی میدیا و زانیاری: سبەی بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقەوە دەبارێت

K24 – هەولێر:
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024)، بارانی بەخوڕ بە هەورەتریشقە و باوە، لە تەواوی هەرێمی کوردستان دەبارێت.
رۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاووڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و بە رێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و لە رێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ رێگە بەکار نەهێندرێت.
لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە کوردستان24ـی رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) لە پارێزگای هەولێر دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکان ئاساییە و پشوو نییە و ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو ئامادەکارییەکان بۆ مەترسی لافاو کراوە و هیچ هۆکارێک نییە تا سبەی پێنجشەممە بکرێتە پشوو.
هاوکات ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەی هەولێر، بە کوردستان24ـی گوت: ئێمە هەموو جارێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر شەپۆلێکی بارانبارین کە ئاگاداردەکرێنەوە لەلایەن کەشناسییەوە، بە چەند قۆناغێک خۆیان ئامادە دەکەن، یەکەم؛ ئامادەکاری پێش بارانبارین، کە تەواوی چاڵەکانی ئاووەرگرتن پاککراونەتەوە، دووەم؛ ئەو شوێن و گەڕەکانەی کە خاڵی لاوازن و مەترسی دروستبوونی لافاویان هەیە ئامێرەکانیان تێدا جێگیر دەکەن.
رۆژی سێشەممە (13ـی شوباتی 2024) ده‌سته‌ی كەشناسی عێراقی بڵاویكرده‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌خوڕ هه‌رێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە و له ناوچه شاخاوییه‌كانیش به‌فر دەبارێت و له رۆژهه‌ڵاتی عێراقیش ئه‌گه‌ری روودانی لافاو هه‌یه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، شه‌پۆله‌كه له رۆژی چوارشه‌ممه ده‌ستپێده‌كات و تا رۆژی شه‌ممه لە ناوه‌ڕاستی عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ناوچه‌كانی باشوور، پێشبینی ده‌كرێت ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی كۆتایی بێت.