پەیامنێری کوردستان24: سبەی لە ئیدارەی گەرمیان پشووە

بارانبارین لە کەلار - وێنە: ئەرشیف
بارانبارین لە کەلار - وێنە: ئەرشیف

K24 - کەلار:

پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان بەهۆی خراپی کەشوهەواوە لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتییان بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.

رۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە: بەپێی پێشبینیەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە، سبەینێ پێنجشەممە لە دەمەوبەیانیەوە تا کاتژمێر6:00ـی ئێوارە، شەپۆلێکی توندی بارانبارین کە لەسەرووی ئاستی ئاساییەوەیە، روو لە سنوری ئیدارەی گەرمیان دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا شەپۆلەکە هەورە بروسکەی توندی لەگەڵ دەبێت.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینیەکان، لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا سبەی پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت بەناوەندەکانی خوێندنەوە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان پشوو بێت.

Fly Erbil Advertisment