بەهۆی لێچوونی غازی ماڵانەوە خانووێک لە سەقز تەقییەوە

K24 – هەولێر
بەهۆی لێچوونی غازی ماڵان و بڵاوبوونەوەی، خانووێکی سێ نهۆمی لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەقییەوە.
عەتەڵڵا محەمەدی سەرۆکی فەرمانگەی بەرگری شارستانیی سەقز بە میدیاکانی ئێرانی راگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن هاووڵاتییانەوە تیمەکانیان لە رووداوەکە ئاگادارکراوەتەوە، تەنیا یەک هاووڵاتیی بەهۆی تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوەکە برینداربووە، ئەویش ئافرەتێکی تەمەن 35 ساڵانەو بەهۆی برینەکانییەوە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە شیفای سەقزو لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە.
محەمەدی ئاماژەیداوە، بەهۆی رووداوەکەوە دوو خانوو لەگەڵ دوو دوو دوکات و دوو ئۆتۆمبێل زیانیان پێگەیشتووە، کە یەکێک لە خانووەکان سێ نهۆمییە.