سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، بەرەو وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێکەوت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، پاشنيوه‌ڕۆى رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها بڕیارە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكهوهيى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنهوهيان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان گفتوگۆ بکات.