نەبەز عەبدولحەمید: پەنگخواردنی ئاو لە چەند شوێنێک بەهۆی سرووشتی جوگرافی بووە

K24 – هەولێر:
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر دەڵێت: بە درێژایی 300 کیلۆمەتر ئاوەڕۆکان پاککراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە (15ـی شوباتی 2024) نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو چەند شوێنەی هەولێر کە ئاوی لێ کۆبووەتەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە رێگەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی ئەو کێشانە چارەسەر دەکرێن.
هاوکات دەشڵێت: پەنگخواردنی ئاو لە چەند شوێنێک بەهۆی سرووشتی جوگرافی ئەو ناوچانەوە بووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە.
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر، ئاماژەی بەوەدا، بە درێژایی 300 کیلۆمەتر ئاوەڕۆکان پاککراونەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیش نەبووە، هەروەها ماوەی چەند ساڵێکە بارانی لەو شێوەیە لە هەولێر نەباریوە.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، بارانێكی زۆر له كاتێكی كه‌مدا له هه‌ولێر باری. هه‌روه‌ها گوتی، ژماره‌یه‌ك له ئۆتۆمبێل له ناو شاری هه‌ولێر له لای پردی سه‌یداوه به‌هۆی زۆری ئاوی باران زیانیان به‌ركه‌وتووه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان به‌تایبه‌تی كه ئۆتۆمبێلی تاكسین زیانیان به‌ركه‌وتووه، یه‌كێكه له قووڵترین شوێنه‌كانی هه‌ولێر.
روونیشیكرده‌وه، پێشتر ئه‌و شۆفێرانه له هه‌ر بارودۆخێكی له‌م شێوه‌یه ئاگادار كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی بكه‌ن و خۆیان له زیانه‌كان به‌دوور بگرن. هه‌روه‌ها گوتی، توانراوه ئۆتۆمبێله‌كان ده‌رباز بكرێن.
رۆژی چوارشەممە (14ـی شوباتی 2024) لە راگەیەندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری هاووڵاتییانی ئاگادارکردووەتەوە، لەو ناوچانەی نزمن و ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو هەیە، دوور بکەونەوە و بە رێنمایی دەزگا خزمەتگوزارییەکان پابەندبن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ دووربوون لە هەورەتریشقە، سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکرێت و لە رێگە سەرەکییەکان هۆشیار بن و گەر زۆر پێویست نەبێ رێگە بەکار نەهێندرێت.