سوودانی: داوامان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووه کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، داوایان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووه کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت. ده‌شڵێت، عێراق هه‌وڵ ده‌دات له‌پاڵ نه‌وت، پشت به سه‌رچاوه‌ی داهاتی دیكه‌یش ببه‌ستێت.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 15ـی شوباتی 2024) محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له سیمینارێكی گفتوگۆ لە پەراوێزی سەردانە فەرمییەکەی بۆ هۆڵەندا كه بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک بازرگان و نوێنەری 40 کۆمپانیای هۆڵەندی بەڕێوەچوو، رایگه‌یاند، لەژێر رۆشنایی ئامادەیی و کارامەیی خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی عێراق، داوایان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کردووه کۆتایی بە ئەرکەکەی لە عێراق بهێنێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، حكومه‌ت كاری له‌پێشینه‌ی بریتییه له چاكسازی له ئابووری عێراق و پشتبه‌ستن به داهاتی نانه‌وتی.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه ئابووریی و بازرگانی نێوان عێراق و هۆڵه‌نداش روونیكرده‌وه، عێراق له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2020ـوه ساڵانە بڕی 70 ملیار دۆلار کاڵا هاوردە دەکات و "لەگەڵ هۆڵەنداش ساڵانە نزیکەی 500 ملیۆن دۆلار هاوردەمان هەیە".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد، عێراق پڕۆژەی رێگای گەشەپێدانی پەسەند کرد، کە رێڕەوی گەورەی ئابوورییە و بەندەری گەورەی فاو لە رێگەی تورکیاوە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە، تا دەگاتە بەندەری رۆتەردام. روونیشیكرده‌وه، ڕێگای گەشەپێدان کات و تێچووی گواستنەوە پاشەکەوت دەکات، هەروەها هێڵی ئاسنی بێ وەستان لەخۆدەگرێت.