بایدن و ناتانیاهۆ به ته‌له‌فۆن تاووتوێی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ره‌فه‌ح ده‌كه‌ن

K24- ھەولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل به ته‌له‌فۆن تاووتوێی هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ته‌لئه‌ڤیڤ بۆسه‌ر شاری ره‌فه‌ح ده‌كه‌ن.
كۆشكی سپی له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا هۆشداری دایه بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر شاری ره‌فه‌ح له كه‌رتی غه‌ززه، بایدن رایگه‌یاند، پێویسته له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا سه‌لامه‌تی مه‌ده‌نییه‌كان له‌به‌رچاو بگیرێت.
كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بایدن به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هێرشكردنه‌سه‌ر ره‌فه‌ح له رێگه‌ی پلانێكی تۆكمه‌وه بكرێت و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی تێیدا پارێزراوبن.
پێشتریش بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، پلانێک بۆ راگواستنی دانیشتووانی شاری رەفەح ئامادە بکەن بەر لەوەی هێرشی زەمینی بۆ شارەکە دەست پێ بکەن.
هه‌روه‌ها یواف گالانت وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایگه‌یاندبوو، خه‌ریكی پلاندانانن بۆ فراوانكردنی شه‌ڕی غه‌ززه و گوتی: "شه‌ڕ ده‌به‌ینه ئه‌و شوێنانه كه هێشتا ئارامن و ستراتیژین، هاوشێوه‌ی ره‌فه‌ح و ده‌روازه‌كه بۆ ناوچه‌ی كه‌ره‌م ئه‌بو سالم ده‌گوازینه‌وه".
شەڕی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس پێدەنێتە 133مین رۆژ، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، کە لە 17ی ئۆکتۆبەری 2023 بۆ سەر کەرتی غەززە دەستیپێکرد لە کاردانەوەی هێرشەکانی چەکدارانی حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، تاوەکوو ئێستا نزیکەی 28 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 64 هەزار کەسی دیکەیش برینداربوون، هەروەها زیاتر لە یەک ملیۆن و 300 هەزار فەڵەستینی ئاوارەبوون.