كیم ی‌و جونگ باس له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆریای باكوور و ژاپۆن ده‌كات

K24 – هەولێر:
خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ ئاستهنێگێك له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆندا نییه.
كیم یوو جونگ خوشكی كیم جونگ ئوونی سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایگه‌یاند، هیچ ئاسته‌نگێك له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ژاپۆن نابینم، رۆژێك دێت فۆمیۆ كیشیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن سه‌ردانی بیونگ یانگ ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه فۆمیۆ كیشیدا رایگه‌یاند، له‌هه‌وڵدایه لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئەو مەدەنییە ژاپۆنییانەی كه لە حەفتاکانی سه‌ده‌ی رابردوو رفێندرابوون، کۆببێتەوە.
كیم ی‌و جونگ خوشكی سه‌رۆكی كۆریای باكوور و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار تایبه‌ت به قسه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن گوتی، ده‌كرێ قسه‌كانی كیشیدا به ئه‌رێنی وه‌ربگرین.
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ژاپۆن بڕیارێكی سیاسی له‌پێناو ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتنی دوولایه‌نه بدات، پێم وایه هه‌ردوو وڵات ده‌توانن له ده‌روازه‌یه‌كی نوێوه په‌یوه‌ندییه‌كانیان بونیات بنێنه‌وه".
له‌مباره‌یه‌وه وەزیری دەرەوەی ژاپۆن یۆشیماسا هایاشی رایگه‌یاند، حکومەتی ژاپۆن ئاگاداری لێدوانەکانی کیم ی‌و جونگە، بەڵام رەتیکردەوە زیاتر بڵێت، لەوانە هەڵسەنگاندنی تۆکیۆ بۆ ئەو لێدوانانە.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه ژاپۆنییه‌كان، له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو كۆریای باكوور 17 هاووڵاتی ژاپۆنی رفاند، له‌ساڵی 2002، پێنج له‌و هاووڵاتییانه ئازادكران.
له‌باره‌ی رفێندراوه‌كانی دیكه، پێشتر كۆریای باكوور كوژرانی هه‌مووانی راگه‌یاندووه، له‌به‌رامبه‌ردا ژاپۆن داوای ئازادكردن و گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كات.