كاره‌بای سلێمانی: به‌هۆی بارانبارینه‌وه زیانی زۆر به تۆڕ و فیده‌ره‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با گه‌یشتووه

K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ده‌ڵێت، به‌هۆی بارانبارینه‌وه زیانی زۆر به تۆڕ و فیده‌ره‌كانی دابه‌شكردنی كاره‌با گه‌یشتووه.
ئەندازیار ئەنوەر حه‌مه سەعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی ئەو بارانە بە لێزمەیەی لە دوێنێ پێنجشەممەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتەوە، زیانی زۆری بە تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا گەیاندووە و شۆرتێکی زۆر دروست بووە و چەندین هێڵی گواستنەوەی تەوژم بەرز لەکارکەوت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، زیاتر لە 35 فیدەری دابەشکردنی کارەبا لە ناو شار و دەرەوەی لەکار کەوتوون.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سەرجەم تیمەکانی چاکسازیی هێڵەکانی گواستنەوەی وزەی کارەبا و سیانەکان لەکاردان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی بارانبارین بەردەوام دەبێت، هاوکات بۆ ئەم مەبەستە لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو و دروستبوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو کراوە.