سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌ته‌ر له میونشن كۆبوونه‌وه

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 16ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر، كۆبووه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ریمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه، شه‌ڕ له غه‌ززه، دۆخى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێكه‌وته‌كانى بيروڕايان گۆڕييه‌وه و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چاوی به ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان كه‌وت و كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منيى و سياسيى عێراق و ئاڵنگارى و مه‌ترسييه‌كانى سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، گفتوگۆيان كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه كراوه، هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه گرنگه و ده‌بێ ئاساييش و سه‌روه‌ريى عێراق پارێزراو بێت و ڕێگه نه‌درێت عێراق بخزێته نێو ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختيان كرده‌وه كه له كاتێكدا ناوچه‌كه به دۆخێكى هه‌ستيارى ئه‌منيدا تێده‌په‌ڕێت، ده‌بێ هه‌مووان دان به خۆيان‌دا بگرن و يارمه‌تيده‌ر بن بۆ ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و پاراستنى سه‌قامگيرى.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، نێچيرڤان بارزانى ستايشى ئاماده‌يى و ڕۆڵى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و هاوكارى و يارمه‌تييه‌كانى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و كار و چالاكييه‌كانى تيمى UNى له عێراق به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز گۆتێرێس سوپاسى ڕۆڵى ئه‌رێنيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له پرۆسه‌ى سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرد.
دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، پێويستيى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵبژادنى هه‌رێمى كوردستان له نزيكترين كاتى گونجاو‌دا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و شه‌ڕ و بارى مرۆيى له غه‌ززه، چه‌ند باسێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوونه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی له میانه‌ی به‌شدارییان له كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرۆکوەزیرانی یۆنان كۆبووه‌وه.
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووه‌وه، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.