نێچيرڤان بارزانی و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ريكا تاوتوێی دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر دۆن سوليڤان، له‌باره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق.
ئەمڕۆ هەینی (16ـی شوباتی 2024) له پەراوێزی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێكى سێناتى ئه‌مه‌ريكا به سه‌رۆكايه‌تيى سيناتۆر دۆن سوليڤان، کۆبوونەوە.
هاوکات لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد و تيشكيان خسته سه‌ر دوايين پێشهاته ئه‌منييه‌كانى عێراق.
هه‌ردوولا داكۆكييان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا و عێراق له چوارچێوه‌ى رێككه‌وتنى ستراتيژيى نێوانياندا كرده‌وه و باسيان له به‌ئامانجگرتنى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و كاردانه‌وه ئه‌منى و سه‌ربازييه‌كانى كرد.
نێچيرڤان بارزانى و شاندى سێناتى ئه‌مه‌ريكا هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته ئاساييش و سه‌لامه‌تيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان و نێرده ديپلۆماسييه‌كان له عێراق پارێزراو بن و رێگه نه‌درێت گرووپه چه‌كداره‌كان ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سه‌روه‌ريى وڵات بخه‌نه مه‌ترسييه‌وه.
شانده‌كه به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش و هه‌ڕه‌شه ئه‌منييه‌كان دووپات كرده‌وه و په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى كۆنگرێس و سێناتى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.