میونشن.. سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين و سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان كۆده‌بێته‌وه

K24 – هەولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين و سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان له په‌راوێزی كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن كۆده‌بنه‌وه و دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 17ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌بدولله‌تيف بن را‌شد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌حره‌ين، له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا كۆبوونه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا مه‌ترسى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئارامى و سه‌قامگيريى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستيان تاوتوێ كرد كه له ئه‌نجامى شه‌ڕ له غه‌ززه و لێكه‌وته‌كانى هاتووه‌ته ئاراوه. له‌مباره‌يه‌وه جه‌ختيان له پێويستيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر ئاستى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌حرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى. له‌مباره‌يه‌وه تيشكيان خسته سه‌ر ئه‌و ده‌رفه‌ت و بوارانه‌ى له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌ن و ده‌كرێ كاريان له‌سه‌ر بكرێت.
دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر له ناوچه‌كه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
هه‌ر له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌كه‌يدا له كۆنفرانسى ئاساييشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئه‌رمه‌نستان، كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ڕه‌وشى ئاڵۆزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكرايينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه، ئاڵوگۆڕ كرد.
هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرييان تاوتوێ كرد و داكۆكييان له چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى كێشه و ناكۆكييه‌كان كرده‌وه.
پێشتریش سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردبووه‌وه، بۆ به‌شداريكردن له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، رۆژی پێنجشه‌ممه (15ـی شوباتی 2024) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ره‌و وڵاتی ئه‌ڵمانيا به‌ڕێكه‌وت.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له ميانى كۆنفرانسه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، ديدار و كۆبوونه‌وه‌ى ده‌بێت و ده‌رباره‌ى دۆخى ئه‌منى و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيریی له عێراق و ناوچه‌كه و جيهان گفتوگۆيان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و بيروڕا ده‌گۆڕنه‌وه، هه‌روه‌ها تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستان له‌مباره‌يه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
هەروەها بڕیارە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى ئه‌منيدا، گرنگيى كارى پێكه‌وه‌يى و هه‌وڵدان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيریی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دوورخستنه‌وه‌يان له ئاڵۆزى و پشێويى زياتر، له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان گفتوگۆ بکات.